خەڵاتی پریتزکەر لە بواری تەلارسازی
براوەی ساڵی ٢٠٢٤ بناسە
KTI
خەڵاتی پریتزکەر لە بواری تەلارسازی بەناوبانگترین خەڵاتە لە بواری تەلارسازی کە ناسراوە بە (نۆبڵی تەلارسازی) ساڵانە دەدرێت بە تەلارسازێک یان چەند تەلارسازێکی بەهرەمەند کە جێپەنجەیان دیاربێت لە دیزایندا.
ئەم خەڵاتە لە لایەن خانەوادەی پریتزکەر و دامەزراوەی حەیاتی گەشتیاری جیهانیەوە پاڵپشتی دەکرێت و ساڵانە بڕی ١٠٠،٠٠٠$ و مەدالیای برۆنزی تایبەت و چەندین ئیمتیازاتی دیکەی مەعنەوی دەدرێت بە تەلارسازی براوە.
تەلارساز و داکۆکیکاری کۆمەڵایەتی ژاپۆنی، ڕیکن یامامۆتۆ، وەک براوەی خەڵاتی تەلارسازی پریتزکەر بۆ ساڵی ٢٠٢٤هەڵبژێردرا.