١٥مەتڕیاڵی ڕیسایکل کراوی گونجاو بۆ هەموو پڕۆژەیەکی تەلارسازی
بەکارهێنانی کەرەستەی ڕیسایکل کراو لە زیادبووندایە لەو کاتەوەی مرۆڤ درکی بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی بیناسازی لەسەر ژینگە کردووە- لە ڕاستیدا بیناکان دەبنە هۆی لەسەدا ٤٠ی کۆی دەردانی کاربۆن. کەرەستە ڕیسایکل کراوەکان ئەم ڕێژەیە کەمدەکەنەوە چونکە داوای سەرچاوەی خاو کەمتر دەکەن و بەم هۆیەوە وزەی بەرهەمهێنان کەمتردەبێتەوە
لەم بابەتەدا دەتوانن سوود لەو بینایانە وەربگرن کە بە بەکارهێنانی کەرەستە ڕیسایکل کراو دیزاین کراون بە شێوەیەک کە پێشتر نەبینراوە
١٥مەتڕیاڵی ڕیسایکل کراوی تەواو بۆ
هەموو پڕۆژەکانی تەلارسازی
کۆنکرێتی ڕیسایکڵ کراو
:نموونە
1- Recycled Concrete Pipes in Prahran Hotel by Techne Architecture + Interior Design
ئەم بینایە لە ئوسترالیا بە بۆرییە کۆنکرێتییە ڕیسایکلکراوەکانی سەر ڕووەکەی پێناسە دەکرێت. بۆرییە کۆنکرێتییەکانی لێرە تەنها تایبەتمەندی دیکۆرات نین و سترەکچەر نین، هەندێکیان لە ڕاستیدا کابینەن کە کورسی و مێزیان لەسەرە بۆ ئەوەی خەڵک بەکاریان بێنن
2- Recycled Concrete from Demolished buildings in Living at the Old Indoor Pool by UTA Architekten und Stadtplaner
پێکهاتەی ئەم بینایە کەهەوڵ دەدات جۆرە جیاوازەکانی سیستەمی دروستکردنی خانووبەرە کە لە ڕێگەی مەتریاڵی ڕیسایکل کراو دروستکراون پیشان بدادت. سترەکچەری بیناکە لە کۆنکرێتی ڕیسایکل کراو دروستکراوە. کەرەستەی خاو لە کۆمپانیای ناوخۆیی ڕووخاندن و ڕیسایکلکردنەوە وەرگیراوە.
ئاسنی ڕیسایکڵ کراو
:نموونە
1- Recycled Aluminum in Hard Rock Cafe Facade by Architectkidd
وەک یەکێک لە گرینگترین بەشی ئەم بینایە لە دیزاینی ناوەوەدا،دیواری ستەیجەکەیەتی کە لە ئەلەمنیۆمی ڕیسایکل کراو دروستکراوە بەجۆرێک کە دووبارە کاست کراوە بۆ مۆدیۆلی ڕەق.
پابەندبوون بە ژینگەیەکێک بووە لە ناوەڕۆکی فەلسەفەی کارەکانی ئۆفیسی ئەندازیاری فەهد، بۆیە پێویست بوو سترەکچەرێک دیزاین بکەن کە لە مادەی ۱۰۰% ڕیسایکلکراو دروستکرابێت وە لە کۆمپانیای بەڕێوەبردنی پاشماوەی ناوخۆیی دروست بکرێت.
3-Recycled Metal Sacks in The Fifth Space Installation by SZCZ Jakub Szczesny + Hadas Tuval
ئەو کێبڵە کانزاییانەی کە لە سەرەتادا لەلایەن بارزگانەکانەوە بەکارهاتوە بۆ گواستنەوەی کەل و پەل کاڵاکان لەناو کۆنتەینەری کەشتیوانیدا بەکاردەهێنران) کە ڕیسایکل کراون و هەڵوەشێنراونەوە و بە شێوەیەکی نوێ دانراون و بەکارهێنرانەوە بۆ دروستکردنی کێبڵەکانی سترەکچەری بیناکە.
4-Recycled Shipping Containers in Café Kontejner by Collarch
بینایەکی کاتی دیزاین کرا لە کۆنتێنەرە ڕیسایکل کراوەکانی کەشتیوانی لە گۆڕەپانی ئۆرتن لەشاری پاراگوو. بە جوانکارییە پیشەسازییەکەیەوە دەناسرێتەوە، ئاماژەیە بۆ مێژووی پیشەسازی هۆلێشۆڤیس.
پلاستیکی ڕیسایکڵکراو
:نموونە
بینا تاکە نهۆمییەکە کە لە ڕووی کوالیتی جوانی تەلارسازیەوە ئاستێکی خراپی هەبوو، گۆرا بۆ بینەیاک کە بە ئاسانی لە مێشکدا دەمێنێتەوە بەهۆی ئەو دیزاینە نوێو جیاوازەی کە لە زیاتر لە ٩٠٠ کورسی پلاستیکی ڕەش وەک مادەیەکی ڕیسایکل کراو لە رووکارەکایدا بەکارهات.
2-Recycled Ice Cream Containers in Bima Microlibrary by SHAU Bandung
نەک هەر ڕووکاری بیناکە مانایەکی جیاواز دەبەخشێت بەڵکو بەکارهێنانی قاپی پلاستیکی وەک مادەیەکی ڕیسایکل کراو کەشێکی ئاسوودەی ڕووناکی ناوماڵ دروست دەکات چونکە تیشکی ڕاستەوخۆی خۆر بڵاودەکەنەوە و وەک گڵۆپی سروشتی کاردەکەن.
3-Recycled Semi-Transparent Plastic Baskets in Naju Art Museum by Hyunje Joo
توخمێکی تەلارسازی نەرمکە دەتوارێت گۆرانکاری تیابکرێت نەک توخمێکی جێگیر، ئەم دیوارە پێکهاتووە لە ١٥٠٠ سەبەتەی نیمچە شەفافی کە پێکهاتەکەی وەک مادەیەکی ڕیسایکل کراو بەکاردەهێنرێت.
4-Recycled Plastic Bottles in PET pavilion by Project.DWG + LOOS.FM
دیزاینەر لەبری ئەوەی ئامانجی ئەوە بێت کە ببێتە چارەسەرێکی سەستەینەبل، کۆشکی PET سەرنجی لەسەر گەڕان بەدوای ڕێگە نوێیەکان و دووبارە بەکارهێنانەوەی ماددە ڕیسایکل کراوەکاندایە لە سترەکچەرێکی ستیلدا نزیکەی چل هەزار بوتلی پلاستیکی بەکارهاتوە.
5-Recycled Plastic Bottles in Head in the Clouds Pavilion by STUDIOKCA
لە ٥۳،۷۸۰ بوتلی پلاستیکی ڕیسایکل کراو دروستکراوە – ئەو بڕە پلاستیکەی لە شاری نیویۆرک فڕێدراوە تەنها لە ماوەی یەک کاتژمێردا – هێد لە هەورەکاندا بینایەکە کە فەزایەکەی وا دیزاین کراوە کە سەردانکەران دەتوانن بچنە ناویەوە و بیر لە فلتەرکردنی ڕووناکی و ڕەنگەکان بکەنەوە لە ناوەوە، دەرەوە.
داری ڕیسایکل کراو
:نموونە
1-Recycled Shutters in Vegan House by Block Architects
لەی بینایەدا تەلارسازەکە پەنجەرەی وەک کەرەستەی ڕیسایکل کراو لە بیناکەدا بەکارهێناوە بۆ ئەوەی ڕووکاری دەرەوەی خانووەکە دیمەنێکی جیاواز بدات.
2-Recycled Doors in The Circular Pavilion by Encore Heureux Architects
پاشەڕۆ دەبێتە سەرچاوەی ئەوانی تر. ئەو پاشماوەیانەی لە شوێنەکانی جیاواز و بینای جیاوازەوە وەرگیراون، هەریەک لەو کەرەستە ڕیسایکل کراوانەی باکارهێنراونەتەوە چیرۆکی تایبەتی خۆیان هەیە. ۱۸۰ دەرگای دار، کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی نۆژەنکردنەوەی خانووبەرە لە ناوچەی ۱۹ی پاریس دانراون، دیزاینی رووکاری دەرەوەی بیناکە پێکدەهێنن.
3-Recycled Windows in Kamikatz Public House by Hiroshi Nakamura & NAP
بۆ ئەوەی بیناکە ببێتە هێمایەکی ناوخۆیی کاتێک لە دوورەوە سەیردەکرێت، پەنجەرەکان کە لە پاشماوەی خانوە رووخاو جێهێڵراوەکان هێنرابوون بە بەرزی هەشت مەتر دانران. تەلارسازەکە ئەو پەنجەرانەی کۆکردەوە کە لە ڕابردوودا شارۆچکەکەیان ڕووناک دەکردەوە وئامانجی خۆی کە هەوڵدانبوو بۆ دەستکەوتنی مادەیەکی ڕیسایکل کراوو دووبارە بەکاریان بهێنێتەوە.
4- Recycled Pallets in Recycled Palette Pavilion by Avatar Architettura
بە زانیارییەکی زۆر لە دروستکردنی دیزاینی جوان و سەرنجراکێش لە کەرەستەی ڕیسایکل کراو، ئاڤاتار ئارکیتێتورا کە ناوی ئۆفیسێکی ئەندازیاریە ناسراوە بە باکارهێنانی مادەی ڕیسایکل کراو لە بینادا، جارێکی تر بە دیزاینی بینای کۆشکی پالێتی ڕیسایکل کراو ئەو کارە دەکەنەوە.
تێبینی: کلیک لەسەر لینکەکان بکە بۆ زانینی وردەکاری زیاتر و وێنەی ئەو پڕۆژانەی ئاماژەیان پێکراوە.