بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت لە پێشبڕکێی نیشتمانی داهێنان لە ئەندازیاری (NICE)
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە سەرکەوتنێکی دیکەی تۆمارکرد
KTI
لە چوارچێوەی کار و چالاکیەکانی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە، ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ۱۱/٥/۲۰۲٥، لەژێر سەرپەرشتی سەرۆک بەش و مامۆستایان، خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بەژداریان کرد لە پێشبڕکێی (NICE) لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر
پێشبڕکێی نیشتمانی داهێنان لە ئەندازیاری (NICE)
چالاکییەکی ساڵانەی بەناوبانگە کە لەلایەن فاکەڵتی ئەندازیاری زانکۆی نێودەوڵەتی تیشکەوە بەڕێوەدەبرێت. وەک یەکێک لە پێشبڕکێ ئەکادیمییە پێشەنگەکان لە ناوچەکەدا، NICE وەک سەکۆیەکی ستراتیژی بۆ خوێندکارانی بەکالۆریۆس لە زانکۆ نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عێراقدا کاردەکات بۆ پیشاندانی چارەسەری داهێنەرانە و توێژینەوە ی بەردەوام بۆ ئاستەنگە ئەندازیارییەکانی ئەمڕۆ, بە بەژداری زیاتر لە ۳۰۰ پرۆژەی ئەندازیاری لە ۱٥ زانکۆی سەرتاسەری عێراقەوە
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بۆ جاری دووەم بەژداری لە پێشبڕکێکە کرد بە کاری ٥ فێرخوازی بەش بریتین لە:
۱- ژیناس ئاراس
۲-سێوە عبدالله
۳-مەلاک میسال
٤-سایە نەجمەدین
٥-فیردەوس عبدالله
خۆشبەختانە پڕۆژەی دیزاینی خوێندکاری بەشی ئەندازیاری دیکۆر (فیردەوس عبدالله) توانی پلەی دووەم بەدەست بھێنێت بۆ باشترین پڕۆژەکانی دیزاینی ناوەوە لەسەرئاستی زیاتر لە ۱٥ زانکۆی عێراق.