پانێڵی "نوێکردنەوەی ڕابردوو: ستراتیژییەکانی نوێکردنەوەی باڵەخانە کلتورییەکان" بەڕێوەچوو
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
لەچوارچێوەی کار و چالاکیەکانی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە، بە چاودێری ڕاگرایەتی پەیمانگ تەکنیکی کوردستان
ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ٢٥/٥/٢٠٢٥ بە بۆنەی ڕۆژی ئەندازیارانی عێراقەوە، بەشی ئەندازیاری دیکۆر ناوەوە پانێڵی "نوێکردنەوەی ڕابردوو: ستراتیژییەکانی نوێکردنەوەی باڵەخانە کلتورییەکان" ڕێکخست بە بەشداری کەسانی خاوەن ئەزموون و شارەزا کە بریتیبوون لە م. ڕێباز محمود ڕەشید لە بەڕێوەبەرێتی شوێنەوار و کەلەپوری سلێمانی، م. نیاز حسێن حسن لە بەشی ماستەرپلانی شارەوانی سلێمانی، م. وەیلان سلێمان مامۆستا لە پەیمانگە- بەشی ئەندازیاری دیکۆر.