رێنمایی تایبەت بە مەشقی هاوینە
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
رێنمایی تایبەت بە ئەنجام دانی مەشقی هاوینە
- تکایە فێرخواز پێویستە بە زووترین کات سەردانی شوێنی مەشقەکەی بکات بۆ ئەوەی بزانێت کە کەی دەست بەکار بببێت بۆ ئەنجام دانی مەشقەکەیچونکە هەندێک لە شوێنەکان پەیوەندیمان پێوە دەکەن و ئاگادارمان دەکەنەوە کە فێرخواز نەچووە سەردانیان بکات.
- تکایە نوسراوی دەست بەکار بوون و دەست لە کار ترازان لە لای خۆتان هەڵبگرن و لە کۆتایی مەشق رادەستی مامۆستای سەرپەرشتیاری بکەن.
- هەر فێرخوازەو مامۆستایەکی بۆ دانراوە کە سەرپەرشتی دەکات بۆ ئاگادار بوون لە رەوتی مەشقەکەی تکایە تکایە ئەگەر تا رێکەوتی ١-٧-٢٠٢٥ مامۆستای سەرپەرشتیار پەیوەندی پێوە نەکردیت تکایە ئاگادارمان بکەرەوە بۆ ئەوەی زانیارییەکانت ڕادەست بکەین و خۆت پەیوەندی پێوە بکەیت.
- لە حالەتی بونی هەر پرسیارێکی تایبەت یاخود کێشەیەک دەتوانن بەم ئیمەێلە پرسیارەکانتان ئاراستەی سەنتەری پەڕەپێدان بکەن و وەڵامی پرسیارەکانتان وەر بگرنەوە
- cdc@kti.edu.iq
- یان سەردانی پەیمانگە بکەن لەگەڵ ستافی سەنتەری پەرەپێدانی کار راستەوخۆ قسە بکەن
- تکایە هیچ فێرخوازێک راستەوخۆ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەل بەرێوەبەری سەنتەر نەکات چونکە ناتوانێت وەڵامی ئەو هەموو پەیوەندییە تەلەفوونییە بداتەوە بۆیە ئیمەێل بەکار بهێنن و بە زووترین کات وەڵام دەدرێنەوە.
هاوپێچ:
تێمپلێتی ڕاپۆرت (کوردی و ئینگلیزی)
شێوازی نوسینی نوسراوی دەست بەکار بوون و دەست لە کارترازان
لەگەل رێزدا
بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە
بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە
بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە
بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە