سەردانی زانستی بۆ سەنتەری شاری سلێمانی کۆن
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
ئاگاداری بۆ خوێندکارانی سمستەری سێیەم سەبارەت بە سەردانی زانستی ڕۆژی ۱شەممە
لە چوارچێوەی وانە پراکتیکیەکانی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە، ڕۆژی ۱شەممە بەرواری ۱۲/۱۰/۲۰۲٥ گەشتێکی زانستی ڕێکدەخرێت بۆ خوێندکارانی سمستەری سێیەم بۆ سەنتەری شارە کۆنەکەی سلێمانی. ئەو گەشتە ئامانج لێی قوڵکردنەوەی تێگەیشتن و ناساندنی تەلارسازی ناوخۆیی کوردییە بۆ خوێندکاران.
لەم گەشتەدا سەردانی چەندین شوێنی کلتوری دەکرێت، لەوانە خانوی کەلەپوری شێخ مەحموود، بینای سارا، ماڵی سۆفی کەریم، ماڵی مەستوورە. هەریەک لەو شوێنانە گوزارشت لە میراتی دەوڵەمەند و ناسنامەی تەلارسازیی کولتووری کوردە.