ڕێنماییەکانی ئاهەنگی دەرچوون
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
ڕێنماییە گشتییەکان بۆ دەرچووان
● پێویستە دەرچووان کاتژمێر (١:٠٠) ی پاش نیوەڕەۆ ئامادەبن، کاتژمێر (١:٣٠) مەراسیمی چوونە ژوورەوەی فەرمی فێرخوازان بۆ ناو هۆڵ دەستپێدەکات.
● پۆشینی جل و بەرگی (ڕۆبی دەرچوون و کڵاو بە پێی ڕەنگی بەشەکەت) دەتوانیت بەشداری رێوڕەسم و ئاهەنگی دەرچوون بکەیت.
● ڕێنماییەکانی پێشکەشکار و تیمی ئامادەکاری نۆیەمین ئاهەنگی دەرچووان بە ووردی جێ بەجی بکەن.
● سەرجەم دەرچووان پێویستە بە پێی ڕیزبەندی دیاریکراو ڕیزببن، پاشان بە متمانەوە بەسەر ستەیجەکەدا ڕێبکەن و بڕوانامەکانتان وەربگرن.
● وێنەی فەرمی دەرچووان دەگیرێت لە کاتی مەڕاسیمەکەدا، بۆیە داوا لە دەرچووان دەکەین دوور بکەونەوە لە گرتنی وێنەی کەسی لەسەر ستەیج.
● فێرخوازی دەرچوو پێویستە بەرپرسیارێتی سەرجەم کەلوپەلە کەسییەکانی هەڵبگرێت.
● بۆئەوەی ئاهەنگەکە لەکاتی خۆی و بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوەبچێت، تکایە تا دەتوانن تەنها ئەندامی پلە یەکی خێزان بانگهێشت بکەن بۆ رێوڕەسمەکە.
● تکایە تا کۆتایی مەڕاسیمەکە لە هۆڵەکەدا بمێنەرەوە و بەشداری لە سەرجەم چالاکییەکان و ئاهەنگ گێڕان لەگەڵ هاوڕێ و هاوپۆلەکانت بکە.
● فێرخوازانی (Retake & Exam only) ناتوانن بەشداری مەڕاسیمەکە بکەن.
● (گۆڕینی گوڵینکەی کڵاوی فێرخواز) سەرەتا لە لای ڕاست دایبنێ پاش سوێند خواردن داوات لێدەکرێت بیگۆڕیت بۆ لای چەپ.
● تکایە پاک و خاوێنی هۆڵ ڕابگرن.
لە کۆتایدا هیوای سەرکەوتن بۆ سەرجەم دەرچووانمان دەخوازین


