Image

ئاگاداری بۆ فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری دیکۆر

بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە

KTI

سلاو فێرخوازانی خۆشەویست 

 پاڵپشت بەفەرمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت ڕاگرتنی دەوام  لەم بارەیەوە ڕەچاوی ئەم خالانەی خوارەوە بکەن:

1- سەبارەت بە تاقی کردنەوەکانی مێدتێرمی سێمستەری چوار، تاقی کردنەوەی پراکتیکی خولی یەکەم، ڕۆژی شەممە  لەم بارەیەوە بەشەکان بڕیاری تەواوی پەیمانگە و بەرچاو ڕوونی زیاترتان پێدەدەن.

2- لەکاتی دووبارە درێژکردنەوەی راگرتنی دەوام، ئەوا راستەوخۆ دەست دەکرێت بە دەوامی سێسمستەری دووەم و تەواوکاری سێمستەری چوار بەشێوەی ئۆنلاین بۆ ئەوەی دڵنیابین کە ساڵی خوێندنی ئێوەی ئازیز نافەوتێت. 

3- لەکاتی دەست کردنی دەوام بەشێوەی ئۆنلاین، ڕێنمایی، ڕێکار، خولی ڕاهێنانی پێویست بەردەست دەبێت بۆ تەواوی فێرخوازان، بەخۆشحاڵیەوە پەیمانگە خاوەنی ژێرخانێکی زانستی و تەکنیکی دەوڵەمەندە لەم بوارەدا. 

4- سەبارەت بە چارەنوسی تاقیکردنەوەکانی مێدتێرم و کۆتایی سێمستەری یەکەم، پاڵپشت بە بریاری وەزاری بریاری لەسەر دەدرێت، لە کاتی دووبارە راگرتنی دەوام لەدوای پشووی چەژن. 

لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە کە ئەم باردودۆخە بەزوویی تێپەڕێت و ئێوە، ستاف و کەس و کارتان پاڕێزراو بکات.