Image

رێنمایی گەشتی بەهاری پەیمانگە

بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە

KTI

 رێنمایی گەشتی بەهاری پەیمانگە

فێرخوازانی خۆشەویست،

بۆ ئەوەی گەشتی بەهارەکەمان بە شێوەیەکی ڕێکخراو و سەلامەت بێت، تکایە ئەم ڕێنماییانە پابەند بن:

میوان هێنان بە تەواوی قەدەغەیە.

خواردنەوەی هەر جۆرێک لە مەشروبات (سەرخۆشکەر) قەدەغەیە.

پابەندبن بە کات و شوێنی دیاریکراو بۆ کۆبوونەوە و گەڕانەوە.

پاراستنی پاکی شوێن (دەریاچە و کەپر و دەوروبەرەکەی) ئەوەیەکە هەموومان بەرپرسیارین لێی.

ڕێزمان بۆ مامۆستایان و ڕێکخەرانی گەشت پێویستە.

مەترسی و یارییە نالەبارەکان و سەرکەشی مەکەن کە بتوانێت زیان بگەیەنێت.

پاراستنی کەلوپەل و سامانی خۆتان بکەن.

پەیوەندی لەگەڵ گرووپەکەتان و تەواوی بەش و گرووپەکانی تر باش و رێک و پێک بێت.

بە هەموو شێوەیەک گفتوگۆی ناتەندروست و شەڕ قەدەغەیە.

جل و بەرگی گونجاو بپۆشن (بە تایبەتی بۆ کەش و شوێن).

ئاوی خواردنەوە و خواردنی تەندروست لەگەڵ خۆتان بێنن.

بۆ کەسانێک کە عیلاجێکی دیاریکراوی نەخۆشی هەیە یان هەستیاری پێست یان هەر جۆرە نەخۆشیەکی تایبەتی هەیە چارەسەرەکەی لەبیر نەچێت.

ئەگەر کێشەیەک هەبوو، دەستبەجێ ئاگاداری مامۆستا یان ڕێکخەر بکە.


لە کۆتاییدا مامەڵەی فێرخواز هەمان مامەڵەی ناو پەیمانگەی لەگەل دەکرێت لە رووی ئیداریەوە، هیوای گەشتێکی خۆشتان بۆ دەخوازین و چێژ لە کاتەکەتان وەرگرن بە شێوەیەکی مۆدێرن و ڕێکخراو.

هەموومان بە پاسی تایبەت بە پەیمانگە دەرۆین.

لیژنەی سەرپەرشتیاری گەشتی فێرخوازان