رێنمايى فێرخوازان له كاتى پڕۆسەی تاقیکردنەوەکان
ئاگاداری سه رجەم فێرخوازان دەكەين، پێويسته له كاتى پڕۆسەی تاقيكردنەوەكاندا پابەندی ئەم خاڵانەی لای خوارەوەبن:
١- له كاتى تاقيكردنه وەى تێورى كۆتايى، يان پراكتيكيدا، پيويسته فێرخواز (٥) خولەك بەر لەو وادەيەى كه دياريكراوه بۆ تاقيكردنه وه، له هۆڵه كان ئاماده بن.
۲-هۆڵى تاقيكردنەوەكان به كامێرا چاودێريده كرێت، ئەگەر هەرجۆره گزیەک تۆمار بكرێت، ڕێكارى ياسايى لەگەڵدا ده گيرێتەبەر، تەنانەت ئەگەر دواى كۆتاييهاتنى تاقيكردنەوەش ئاشكرابێت.
۳- فێرخواز به بێ باج، ناجێته هۆڵى تاقيكردنەوە وە پێويسته له ناو هۆڵ و ڕاڕەوەكانى پەيمانگەدا باج هەڵبواسرێت.
٤-پێويسته هەموو پێداويستيەكانى تاقيكردنەوه له گەڵ خۆتان بهێنن له (لاستيك ، قه ڵەم،حاسيبه،.......هتد) ، چوونكه ڕێگه به وەرگرتنى نادرێت.
٥-هەر فێرخوازێک كاتى تاقيكردنەوه دوابكەوێت، خۆى بەرپرسياره.
٦-هەر فێرخوازێک به گزيەوه بگيرێت، ئەوا ئەو سميسته رەى بە كەوتوو هەژماردەكرێت
۷- وەڵامدانەوه تەنها بە قەڵەم ڕەساس دەبێت.
۸-دەبێت فێرخواز قیستى ( كۆتايى) خوێندنى ڕادەستى ژمێريارى كردبێت.
۹- هه رفێرخوازێك گز بكات، پاشان تەرقين قەيد بكرێت، بەهيچ شێوەیەك مافى گەڕاندنەوەی بۆ خوێندن نييه.