"پەروەردە جیهان ناگۆڕێت، مرۆڤایەتی دەگۆڕێت... بە مروڤایەتیش جیهان دەگۆڕێت" پاولۆ فرایر.
د. هۆزان لطیف روؤف
بەپێی فەلسەفەی پەروەردەی فرایر، پەروەردە پێویستە سەنتەر بێت بۆ پێگەیاندنی مرۆڤایەتی، هەتا لەناو کۆمەڵگەدا بیری ڕەخنەگرانەو سەربەخۆیی تاکەکان پەرەپێبدرێت. بۆیە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان هەمیشە کار لەسەر فەراهەمکردنی ئەم جۆرە ژینگەیە دەدات بۆ فێرخوازە ئازیزەکانی.