پێشبڕکێی دیزاینی ناوەوە
ئەنجامی پێشبڕکێی دیزاینی ناوەوە
.لە پێشبڕکێی دیزاینی ناوەوە فێرخوازێکی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
لەمیانەی بەڕێوەچوونی پێشبڕکیی فێرخوازانی بەشی تەلارسازی و دیزاینی ناوەوە بۆ زانکۆکانی "سلێمانی، جیهان، تیشکی نێودەوڵەتی و پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان" فێرخوازێکی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە ناوی (شەن جلال محمود) پلەی یەکەمی بەدەستهێناو (شەم ئاراس محمد) لە زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی/سلێمانی پلەی دووەم و (مەروە ڕزگار نورەدین) لە زانکۆی جیهان/سلێمانی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگە و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆکانی سلێمانی، تیشک، جیهان و ژمارەیەک لە فێرخوازان کە لە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی 14/6/2023 کاتژمێر: 11:00 لە هۆڵی کۆنفرانسی شێخ فاخر شێخ طیب بەڕێوەچوو، تێیدا ڕاگری پەیمانگە و سەرۆک بەشی دیزاینی ناوەوەی پەیمانگە و د. سەردار سلێمان سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن وتەی خۆیان پێشکەشکرد و پیرۆزباییان لە سەرجەم سەرکەوتووان کرد و هیوای بەردەوامییان بۆ خواستن. پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی لە وتەکەیدا جەختی لەسەر پاڵپشتی توانا زانستییەکانی فێرخوازان کردەوە و بەڵێنی هەموو پشتیوانییەکی پێدان. دواتریش خەڵاتی ڕاگرایەتی بەسەر براوەکاندا دابەشکرد، بۆ براوەی خەڵاتی یەکەم بڕی 1.000.000 دینار بۆ براوەی خەڵاتی دووەم 500.000 دینار و براوەی سێیەم 250.000 دینار و قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەشکردن. هەروەها سوپاس و پێزانینی ڕاگرایەتی بەخشییە لیژەی هەڵسەنگاندن و لیژنەی ڕێکخەری پێشبڕکێکە.
جێی ئاماژەیە لە کۆی ٣٢ پرۆژەی بەشداربوو ١٢ پرۆژە سەرکەوتن بۆ قۆناغی کۆتایی، کە لە خوارەوە ناوەکانیان هاتووە:
- شەن جلال محمود – پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
- شەم ئاراس محمد – زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی/سلێمانی
- مەروە ڕزگار نورەدین – زانکۆی جیهان/سلێمانی
- محمد رحمان رشید – زانکۆی جیهان/سلێمانی
- شاتوو ولید قادر – زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی/سلێمانی
- تەلار فایق احمد – پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
- هێشوو دارا سعید – پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
- داستان ڕزگار عزیز – پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
- ڕۆشنا ابراهیم محمود – پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
- کاشان ئاراس محمدلاو – پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان
- ژیار حمە ڕەزا – زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی/سلێمانی