سەرۆک بەشی ئەندازیاری دیکۆر بەشداری لە بۆنەیەکی تایبەتی کۆنسوڵگەری گشتی وڵاتی هیندستان کرد لە شاری هەولێر
سەرۆك بەشی ئەندازیاری دیکۆر م.ی(شایان سالار احمد) بەشداری بۆنەیەکی تایبەتی کۆنسوڵگەری گشتی وڵاتی هیندستان کرد لە شاری هەولێر کە بە بۆنەی ساڵیادی پڕۆگرامی (ئایتێک) ئامادە کرابوو، لە بۆنەکەدا بەشداربووانی سەرکەوتووی پرۆگرامەکە و چەندین کاربەدەستی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتی هیندستان ئامادەبوون.