Image

"گەنجینە لە سندوقێکدا، سندوقێک لە نێو گەنجینەکاندا": بەرەوپێشبردنی میراتی کولتووری و هونەر لە دەرەوەی دامەزراوەی مۆزەخانەکان. توێژینەوەی کەیسی شاری کۆن لە سلێمانی.

نوسەر: شایان سالار احمد

KTI

ئەم بابەتە ئەو پرسانە دەخاتە ڕوو کە لە پەیوەندییەکانی نێوان فەزای داخراوی مۆزەخانە و فەزای گشتی کراوەدا هەیە بە لەبەرچاوگرتنی پێشخستنی هونەر و میراتی کولتووری. مۆزەخانە لێرەدا وەک "سندووقی گەنجینەکان" هەست پێدەکرێت، لەکاتێکدا فەزای گشتی شوێنێکە، کە دەتوانرێت گەنجینەکە "لە دەرەوەی سندوقەکە" نمایش بکرێت. هەروەها بابەتەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو شێوازانەی کە ڕەنگە ئەرکەکانی مۆزەخانە فراوانتر بکەن بۆ فەزای گشتی و ڕەنگە سنوورەکانی نێواندامەزراوەیەکی مۆزەخانە و دەوروبەری بسڕنەوە.


بۆ زانیاری زیاتر کلیک لێرە بکە


یان سەردانی پڕۆفایلی توێژەر بکە



کۆمپانیای مایا