گرنگی ڕۆڵی پرۆگرامەکانی ئەندازیاری و تەلارسازی لە بواری دیزاینی ناوخۆ
پرۆگرامەکانی ئەندازیاری و تەلارسازی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بواری دیزاینی ناوخۆ بە پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان داهێنان و توانای پێکهاتەیی (هەر هۆکارێکی ئەندازیاری کە پێویستە ڕەچاو بکرێت ئەگەر بتەوێت پڕۆژەکەت بە سەلامەتی و سەرکەوتووانە تەواو بێت)، ئەم ئامرازانە توانای دیزاینەری ناوخۆ دەدەن بۆ دروستکردنی بۆشاییەک لە شوێنەکەدا کە فەنکشنی هەبێت ، جوانیەکی دڵخۆشکەر وە شوێنێکی پارێزراو کە پابەند بوبێت بە ستانداردە تەکنیکیەکان.
1- پلاندانان و وێناکردنی شتەکان بە وردی.
سۆفتوێرەکانی ئەندازیاری و تەلارسازی، ڕێگە بە دیزاینەرەکان دەدات پلانی ورد، مۆدێلی 3 ڕەهەندی، و نمایشی(ڕێندەری) ڕاستەقینە دروست بکەن، ئەم بەرنامانە یارمەتیدەرن لە بینینی پێشوەختەی شتەکان وەک ڕێکخستنی بۆشایی، ماتریاڵەکان ، و ڕووناکی شوێنەکە پێش جێبەجێکردنی ، کەمکردنەوەی هەڵەکان و دڵنیابوون لە ڕەزامەندی خاوەن شوێن.
2- هاوکاریت دەکات بە بێ کێشە.
ئەم ئامرازانە هەماهەنگی لەنێوان تەلارسازان و دیزاینەری ناوخۆ و ئەندازیەراکانی تر دروست دەکەن بۆ جێبەجێ کردنی کارەکان، پلاتفۆرمەکان هاوبەشی دەکرێن لە نیوان ئەندازیاراندا وە دڵنیایی ئەوە دەدەن کە هەمووان لەسەر بنەمای دیزاینێکەوە کار بکەن، وە لێک تێنگەشتن کەم دەکاتەوە لە نێوان ئەندازیاران و ئەو لایەنانەی کە جێبەجێی دەکەن ، ئەم پڕۆگرامانە کاردەکەن بۆ دەرخستنی جوانی ناوەوە بە ڕەچاوکردنی فۆڕمی پێکهاتەی بیناکە لەگەڵ تێڕوانینمان بۆ کارە میکانیکیەکان.
3- وردی تەکنیکی.
دیزاینی ناوەوە کۆمەڵیک خاڵ دەگرێتەوە لەوانە پێوانەی ورد، ڕەچاوکردنی بارەکان بۆ دیزاین و جێبەجێ کردن و پابەندبوون بە کۆدەکانی بیناسازی، پرۆگرامەکانی ئەندازیاری و تەلارسازی ئامرازەکان(تووڵەکانی ناو بەرنامە) دابین دەکەن بۆ ژماردنی قەبارە و پێوانەی شتەکان و تەنانەت دڵنیابوون لە کارکردنیێکی گونجاو لە نێوان توخمەکانی وەک بۆڕی ئاو و ئاوەڕۆ و پلانی کارەبا.
4- خەمڵاندنی کات و تێچوو.
بەرنامەکان گرنگی دەدەن بە پلاندانانی ورد بۆ هەموو کارەکان ، لەوانە خەمڵاندنی ماتریاڵەکان، بە تایبەتی کات و بودجە، ئەمە دواکەوتنی پرۆژەکە کەم دەکاتەوە .
تێکەڵکردنی پرۆگرامەکانی ئەندازیاری و تەلارسازی لە دیزاینی ناوخۆدا کۆنسێپت و ئەو بیرۆکانەی کە لە میشکدان دەگۆڕێت بۆ واقیع، وە پاڵی دیزاینەرانی ناوخۆ دەدات کە سنووری داهێنان ببەزێنن بە ڕەچاوکردنی کارە تەکنیکی و کردارییەکان ، ئەم ئامرازانە گرنگن بۆ بەدەستهێنانێکی سەرکەوتوو لە بواری دیزاینی ناوخۆدا.
ئامادەکردنی لەلایەن خێندکاری دەرچووی بەشی ئەندازیاری دیکۆر
ئەلەند عبدالله