Image

بەشی ئەندازیاری دیکۆر لە ٢٤٢ یەمین ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانی

بە بۆنەی یادی شاری جوانی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بۆنەیەکی تایبەتی بۆ یادکردنەوە و ڕێزلێنان لە مێژوو و ناسنامەی کەلتووری شاری سلێمانی بەڕێوەبرد.

ئەم بۆنەیە دەرفەتێک بوو بۆ دەربڕینی خۆشەویستی و شانازی بە شارێک کە هەمیشە سەرچاوەی ڕۆشنبیری، هونەر، ئەدەب و داهێنان بووە.

بەشی دیزاینی ناوەوە بە گرنگییەوە پشتگیری لە چالاکییە کەلتووری و زانستییەکان دەکات و هەوڵ دەدات ڕۆڵی خۆی لە پاراستن و بەردەوامیی ناسنامەی کەلتووری و هونەری کۆمەڵگەدا بگێڕێت.