( Gypsum Plastering) كارى گەچکاری
• گەچكارى( Gypsum Plastering) چييە ؟
كارى گەچکاری یەکێکە لە بڕگە سەرەکیەکانی كارى تەواوكارى ( فینیشینگ)ى بەشی ناوەوەی هەر بينا و باڵەخانەیەک
گەچکاری بريتييە لە داپۆشينى سەر ديوارى بينا و باڵەخانەكان لە ڕووى ناوەوە بۆ بەشی هەرەزۆرىديوارەكان جگە لەو شوێنانەى كە شوێنى تەڕبوون و شێدارن ، كە لەكارى تەواوكاريدا پێويستە ئەو ڕوکارانەی كەهەن لە ديوارەكاندا گەچكارى بكرێت تاوەكو ڕوويەكى جوان و ساف و ڕێكمان پێ ببەخێشت.
گەچ (Gypsum Plaster ) چییە ؟
چەند پێکهاتەیەکی خاكى سرووشتييە كە لە ئەنجامى هاڕينى هەندێك جۆرى بەرد و گڵی تايبەتى لە كورەى تایبەتى و لە پلەى گەرمى زۆر بەرزدا بەرهەم دەهێندرێت
• چۆنيەتى ئەنجامدانى كارى گەچكارى :-
كارى گەچكارى پێويستە بە شێوەيەكى زۆر هونەرى و ئەندازيارى ئەنجام بدرێت بەم شێوەيەى خوارەوە :
۱- لە هەندێك ديواردا پێويستە پێش كارى گەچكاريەكە ڕووى ديوارەكان بە باشى پاك بكرێنەوە لە هەر پيسی و پاشماوەى كارى پێشتر ( ئەگەر ديوارەكان كۆنكريتى بوون ، لابردنى تەل و شيش و هەر پاشماوەيەكيتر ئەگەر هەبوون ).
۲- پڕكردنەوە و كەچماڵى هەر شوێنێكى ديوارەكان كە شكێندرابن بۆ هەر كارێكى كارەباى يان ميكانيك بێت وەك ( شوێن بۆرى و بۆكس كارەباى و هەر كارێكيتر ).
۳- كارى ( شەربەتاو ، لێدانى فيلە ( تەل مێشی تايبەت ) ) بە پێی جۆرى ديوارەكان .
٤- دانانى ( گۆ و مەستەر ) بە شێوەى ستوونى لە ئەرزەوە تاكو ژێر سەقف كة پێويستە دوورى نێوان (مەستەرەكان) لە ( ۸۰سم بۆ ۱۰۰سم ) زياتر نەبن ، وە واباشترە بەكار هێنانى گۆشەبەندى تایبەتى دژە ژەنگ (گەڵڤەنايز) بۆ گۆشە دەرەكيەكان ( خارجيەكان) بەكار بهێنرێت ، بە مەبەستى ئەوەى ديوارەكان لە هەموو لاكاندا تەرازبن لە بارى ئاسۆی و ستوونى ، كە ئەم بڕگەيە سەرەكيترين كارى گەچكارييە .
٥- دواتر كارى پڕكردنەوەى نێوان مەستەرەكان بە گەچ كە لەم كاتەدا پێى دەوترێت ( طلَ طةض ) ياخوود چينى يەكەم كە ئەستووريەكەى لە نێوان ( ۲سم بؤ ۲.٥سم) دةبێت، كە پێويستە زۆر بەباشى ئەنجام بدرێت بەپێى مەستەرەكان و بە شمشەى تايبەتى گەچەكە ڕابكێشرێت لە نێوان مەستەرەكاندا نابێت بەرزى و نزمى تێبكەوێت .
٦- كارى ( سپيكارى ) ياخوود چينى دووەم يان كۆتای كە ئەستووريەكەى لە نێوان ( ۲ملم بؤ ۳ملم) دةبێت كە ئەم چينە باشترە يان پێويستە ماوەك بەسەر كارى (گەچکاریەکەدا) ڕۆيشتبێت ئينجا بكرێت بۆ ئەوەى چينى يەكەم زۆر بەباشى خۆى گرتبێت و وشك بووبێتەوە ، كە پێويستە ئەم چينە زۆر بە باشی و ورياى بكرێت بۆ ئەوەى شەپۆل دروست نەبێت لەسەر ڕووەكە ، واباشترە لەكاتى ئەنجامدانى ئەم چينە ڕووناكى گڵۆپى گەورە بەكاربێت تاكو هەموو شوێنەكان ببيندرێت و شەپۆل دروست نەبێت .
ئامادەکردنی لەلایەن خێندکاری بەشی ئەندازیاری دیکۆر
نەشمیل ئەبوبەکر