بەکارهێنانی خشتی شوشە یان بلۆکی شوشە لە دیزاینی ناوەوەدا!
خشتی شوشە یان بلۆکی شوشە
خشتی شووشە یان بلۆکی شووشە دروست کراون لە شووشە کە بۆ دیوار بەکاردێت ، کە ڕێگا بە بینین و گواستنەوەی ڕووناکیش دەدا ، بە لایەکی تریش ڕواڵەتێکی جوان دەبەخشێ بە بیناکەمان ، ئەو دیوارە شووشانە هەڵدەستن بە جیاکردنەوەی ژوورەکان بەبێ ئەوەی ڕێگر بن لە گواستنەوەی ڕووناکیەکان .
بە شێوەیەکی گشتی بۆ دیوار و ئەرز و هەر شوێنێکی تر دەبێت کە خۆمان حەزبکەین بۆ دیکۆر.
• خاسیەتەکانی بلۆکی شووشە :
1.بەشێوەیەکی گشتی ئەستووریان لە نێوان 2 بۆ 3 ئینجە ، وە ڕووناکی کەمتر دەگوازنەوە لە چاو پەنجەرەی شووشەی ئاسایی.
2.دەتوانرێ بە شکڵ و شێوە و قەبارە ونەخشی جیا دروستبکرێ .
3.دەکرێ بە هەر شێوەیەکە دروستبکرێ چوارگۆشەیی ، سێگۆشەییی ، یان بە شێوەی قەوسی .
4.دەکرێ بە دەستکاری کردنی ڕەنگ و نەخشەکەی ڕادەی بینین و گواستنەوەی ڕووناکیەکەی دەستکاری بکەی .
5.ناتوانرێت وەکو دیواری قوەت هەڵگر بەکاربهێنریت .
• جۆرەکانی بلۆکی شووشە :
1.see through glass block.
2.frosted glass block.
3.Random wave glass block.
4.vertical and horizontal glass block.
5.leather glass block.
6.grid glass block.
• لایەنی باشەکانی :
1.ڕێگا بەتێپەڕبوونی بڕێکی باش دەدات لە ڕووناکی سروشتی بەبێ ئەوەی دیمەنی ژوورەکە لە دەرەوە بەتەواوی دیاربێ .
2.دەتوانرێ به حەزی کڕیار دروستبکرێ بە شێوە و قەبارە و نەخشی جیاواز.
3.عەزلی گەرمی و ساردی دەکات.
4.بەهێزن و زۆربەی کات سەلامەتن.
5.لە ڕووی دیکۆرەوە جوانیەکی تایبەتیان هەیە.
• لایەنە خراپەکانی:
1.سەلامەت نییە بۆ کاتی بوومەلەرزە.
2.گەر بێت و بەرکەوتەی لەگەڵ تفتەکاندا هەبێ تووشی داڕووشاندەبێ.
3.بلۆکی شووشە مەوادێکی ناسکە (brittle) ە.
4.پڕۆسەی دروستکرنی شووشە لە پلەیەکی گەرمی زۆر بەرزدا دەبێ بەمەش وزەیەکی زۆری پێویستە.