چیمەنتۆی تیشکدەر
چیمەنتۆی تیشکدەر
یەکێکە لە Green Construction Materials
واتە ئەو مەوادانەی هاوڕێی ژینگەن ، ئەم جۆرە چیمەنتۆیە دیزاین کراوە بۆ کەم کردنەوەی وزەی کارەبای پێویست بۆ ڕێگاکان. کە لە ڕۆژدا ڕووناکی لە تیشکی خۆر وەردەگرێ و بەشەو دەیداتەوە .
بۆ یەکەم جار لە مەکسیک لەلایەن (Dr.Jose Carlos Rubio)
لە زانکۆی Michoacan
وەک دەزانین چیمەنتۆ مادەیەکە ڕێگا بە تێپەڕبوونی ڕووناکی نادات پیایدا بە جۆرێک کاتێک ئاوی بۆ زیادەکەین پێکهاتەی کریستاڵی دروست دەکات. ئەم کریستاڵانەش ڕێگری دەکەن لە تێپەڕبوونی ڕووناکی خۆر .
لێرەدا ئامانجی سەرەکی کەمکردنەوەی ڕێژەی کریستاڵەکانە لە ناو چیمەنتۆکە بۆ ئەوەی ڕێگا ب هەڵمژینی تیشکی خۆربدات .
ئەم جۆرە چیمەنتۆیە کە ئاوی لەگەڵ تێکەڵبکرێ دەبێت بە جێڵ لەبری ئەوەی کریستاڵ دروست بکات بەمەش بە ڕۆژ ڕووناکی هەڵدەمژێ و بەشەو دەیداتەوە .
پێکهاتەکەی ئەو جۆرە چیمەنتۆیە :
sand+slica+industrial waste +alkali+water
بۆ کارلێکی نێوان ئەو مادانەش پلەی گەرمی بەرزی پێویست نییە.
دوای تەواو بوونی ئەو کارلێکە مادەیەکی جێڵی دروست دەبێ . وە لەکاتی دروستکردندا مەوادی ئیزافی بۆ زیاد دەکرێ تاوەکو سیفاتی فۆسفۆڕی پێبدات ، وە زیاتر دوو ڕەنگی هەیە شین و سەوز .
لە چ شوێنێک بەکاردێت :
1.جادەکان.
2.مەلەوانەگە .
3.ڕاڕەوەکان.
4.بۆ جوانکاری ناوەوەی بیناکان.