کۆکرێتی چاپکراوی سێ ڕەهەندی
3D printed concrete
یاخود کۆکرێتی چاپکراوی سێ ڕەهەندی
لەدوای ساڵانی ۱۹۸۰ وردە وردە بابەتی چاپکردنی سێ ڕەهەندی پەرەی پێدرا ، تا لە ساڵانی ۲۰۰۰ کان ئەم بیرۆکەیە هاتە ناو جیهانی بیناسازی ، واتە توانرا پێکهاتەی کۆنکرێتی دروستبکرێ بە بەکار هێنانی چاپکردنی سێ دووری .
سەرەتا لە ئەڵمانیا و دواتر چین و دوبەی ... هتد .
چۆنیەتی ئیشکردنی:
کۆنکرێتەکە لە ڕێگای نۆزڵێکەوە لە ئامێرەکەوە دەگوزرێتەوە پاشان بە پێی ئەو پلانە سێ ڕەهەندیەی کە دراوە پێی ، هەڵدەستی بە دانانی کۆنکرێتەکە چین لەسەر چین تا کۆتایی .
لایەنی باشی کۆنکرێتی سێ دووری چاپکراو:
1.دەتوانرێ شکڵ و شێوەی جیاوازی لێدروستبکرێ کە بە بەستنی قاڵب و ڕێگای ئاساییی ئاسان نین .
2.سەلامەترە چونکە کرێکارێکی وای پێویست نیە و ئیشەکە لە ڕێگای ئامێرەوە دەکرێت .
3.تێچووی کەمترە چونکە دەستی کاری کەمتر دەوێ ، وە مەوادی کەمتر بەفیڕۆ دەچێ .
4. مەوادی کەمتری پێویستە بەمەش هاوڕێی ژینگەیە .
5.خێراترە ، گەربێتوو خانووێک بە ڕێگای ئاسای دروستبکەی ئەوا چەند مانگێک دەخایەنێت بەڵام لەم جۆرەدا لە ماوەی چەند ڕۆژێک تەواو دەبێ .
لایەنە خراپەکانی:
1.نرخی کڕینی ئامێرەکە زۆرە .
2.کەسی شارەزا کەمە.
3.بەتەواوی ڕێگە پێدراو نییە لە ڕووی یاساییەوە چونکە بیرۆکەکە جارێ نوێیە .
4.بەکارهێنانی ئەم جۆرە کۆنکرێتە لەگەڵ شیش تۆزێک ئیشەکە قورستر دەکات.