Image

دیزاینی بایۆفیلیک: هێنانی سروشت بۆ ناو ماڵ

دیزاینی بایۆفیلیک: هێنانی سروشت بۆ ناو ماڵ

تا ئێستا دوای پیاسەکردن لە پارک یان کۆتایی هەفتە لە سروشتدا هەست بە ئارامیت کردووە؟

ئەوە بیرۆکەی دیزاینی بایۆفیلیکە.

ھێنانی ئارامی و جوانی جیهانی سروشتی بۆ ناو ماڵەکەت.

تەنها زیادکردنی چەند ڕووەکێک نییە )هەرچەندە ئەوە سەرەتایەکی زۆر باشە! پەیوەندی بە دروستکردنی فەزایەکەوە هەیە کە هەست بە زیندوویی و ئارامکردنەوە و پەیوەستبوون بە سروشتەوە بکات.


چەند ڕێگەیەکی سادە بۆ دەستپێکردن:

ڕێگە بە ڕووناکی بدە بچێتە ژوورەوە – پەردەی شەفاف بەکار بهێنە ، ئاوێنە زیاد بکە، یان پەنجەرەی سەقف زیاد بکە ئەگەر دەتوانیت.

سەوزایی زیاد بکە – رووەکی ناومال ، رووەکی هەڵواسراو، یان باخچەیەکی گیای بچووک دەتوانێت ئەنجامێکی جوان بدات بە دەستەوە .

پێکهاتەی سروشتی بەکاربهێنە – بیر لە دار، بەرد، یان کەتان بکەرەوە.

پابەند بە ڕەنگە خاکییەکانەوە – سەوزی نەرم، قاوەیی گەرم، ڕەنگی بێجی خۆڵ .

لەگەڵ شێوە ئۆرگانیکەکاندا بڕۆ – مۆبیلیاتی قەوس، دیکۆری شەپۆلدار، هەر شتێک کە هەست بە سروشتی بکات.


سوودەکانی چین؟

وا دەکات ماڵەکەت هەست بە ئارامیی زیاتر بکات

دەتوانێت باری دەروونی و خەوتن و تەنانەت تەرکیزکردنت بەرز بکاتەوە

جوانیەک دەبەخشت کە (تایم لێسە) واتە ستایلێکە کۆن نابێت و بەردەوامی هەیە .

پێویست ناکات لە دارستاندا بژیت بۆ ئەوەی هەست بە نزیکبوونەوە لە سروشت بکەیت.

کەمێک تیشکی خۆر و هەندێک ڕووەک و چەند تەچێکی سروشتی دەتوانێت ئەو هەستە بهێنێتە ماڵەوە.


ئامادەکردنی لەلایەن خوێندکار: شادڵ قادر