Image

کاشی مۆزایک

کاشیە مۆزایکیەکان پارچەی بچوکی ماددەکانی وەک ( شوشە ، سیرامیک ، بەرد و پۆرسەلینن) . کە بۆ دروستکردنی شێوە  یان وێنەیەکی جوان بەکاردێن . ئەم کاشیانە بە هۆی بچوکی قەبارەیانەوە پێویستە بە شێوەیەکی ورد لە ڕێگەی چەسپ و گراوتەوە دابنرێن.

کاشی مۆزایک دەوڵەمەندە بە شێوەو ڕەنگ و قەبارەی جیاواز، هەر بۆیە بە شێوەیەکی بەرچاو بۆ جوانکاری و لەهەمان کاتتدا بۆ گرنگیەکەی لە ڕوی کارەوە بەکاردەهێنرێت.



دیارترین ئەو شوێنەی کە ئەم جۆرە کاشیەی تیادا بەکاردەهێنرێت بریتیە لە مەزبەح و شوێنی مەلەوانی.

بەهۆی قەبارە بچوکەکەیەوە دانانی ئاسانترە لە سوچە تیژو قوڵەکانی حەوزەکان و وە هەروەها بۆ هەلگرتنی قورسایی ئاوەکەو دابەشبونی پەستانەکە بە یەکسانی، بێجگە لە بەخشینی دیمەنێکی جوانتر بە شوێنەکە. 

ئامادەکردنی بابەت: بونیا ئیبراهم