چیرۆکی سەرکەوتنی دەرچووی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە - کاشان ئاراس
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
من ناوم (کاشان ئاراس محمدلاو) ە دەرچووی پەیمانگای تەکنیکی کوردستانم بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بۆ ساڵی (٢٠٢١ـ٢٠٢٣ )،لە ئێستادا بە خۆشحاڵییەوە لە کۆمپانیای ڤێڵد کاری دیزاینی ناوەوە دەکەم و هەموو کارەکانی دیزاینی ناوەوە لە کۆمپانیاکە لەلایەن من ەوە کاری بۆ دەکرێت و سەرپەرشتی درووستکردنی
دەکرێت.
ئەم سەرکەوتنەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەوڵ و ماندوو بوونەی کە مامۆستاکان لەگەڵیان داوم و ئەو کەشە گونجاوەی کە پەیمانگا رەخسانویەتی بۆ فێرخوازانی کە بە شێوەیەکی ئەکادمی فێرخوازان ئامادە دەکەن بۆ ئایندەیەکی باش ، لە پەیمانگا فێرت دەکەن کە چۆن پرۆژەیەک لە کۆنسێپتەوە بکەیت بە راستی و جێ بەجێی بکەیت ،وە هەروەها چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ کریاردا بکەین و لە کێشەکانیان تێبگەین وە دیاریکردنی کێشەکانیان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆی .
ئەو وانانەی کە لە پەیمانگا دەمان خوێند ئێستا لە کارەکانماندا بەکاری دەهێنینەوە وەک وانەی (دیزاین )فێری دەکردین کە چۆن دەست بکەین بە ئامادە کردنی پرۆژەیەک و بیرکردنەوە لەو ماتریاڵ و پێداویستیانەی کە بەکار دەهێنرێت تیایدا .وانەی (تیۆری ڕەنگەکان )کە چۆن رەنگەکان بگونجێنین لەگەڵ ئەو سپەیسەی کە هەمانە،
وانەی (وۆرکینگ دراوینگ )فێری دەکردین کە چۆن سێتێکی هەندەسی ئامادە بکەین بە هەموو دیتەیڵەکانیەوە.
هەروەها جگە لە خوێندنی وانەی دیزاین کردنی ماڵ و شوێنە گشتی و بازرگانیەکان فێری چۆنێتی دیزاینیکردنی فێرنیچەر و لایتینگ بوین .
لە کۆتایدا زۆر سوپاسی مامۆستایان و ستافی بەشەکەم ئەکەم کە لەو دوو ساڵەدا زۆر دڵسۆزانە هیلاک بوون لەگەڵماندا و زۆر سوپاسی کۆمپانیای ڤێڵد ئەکەم بۆ رەخساندنی هەلی کار و ئەو متمانەیەی کە پێیان بەخشیوم.