جیاوازی نێوان دیزاین و دیکۆر چییە؟
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
لە
بواری پەروەردەیی دیزاین لە کاتی خوێندندا بێت یان فێربوون ، هەڵە تێگەیشتنێکی زۆر
گەورە و زەق هەیە ئەوەیە کە دیزاین بە دیکۆر تێ ئەگەن بەڵام دوو شتی جیاوازن،
دیکۆر زیاتر بیر کردنەوەیە لەسەر جوانی بۆ نموونە لەوحەیەک لەسەر دیوارێک
هەڵواسرابێت لەوانەیە جوانبێت یان فینیشینگی سیسەمێک کە بە قوماشێکی تایبەت تەغلیف
کرابێت و لە شوێنیک داندرابێت کە دیزاین نەکرابێت ئەوە دیکۆرێکە بۆ خۆی شوێنەکەی
جوان کردووە ، لە کاتێکدا دیزاین زیاتر گرنگی بە فەنکشن، رێکخستنی شتەکان و
ئەزموون و ژیانی مرۆڤ دەدات بێجگە لە جوانی بەخشین، کەواتە لە کاتێکدا دیکۆر جوانی
بۆ شوێنێک زیاد دەکات، ئەوا دیزاینیش مانای پێ ئەبەخشێت.
کاری دیزاینەر تەنها سەرنجڕاکێشکردنی شتەکان نییە، بەڵکوو چارەسەرکردنی کێشەکانە بە بەکارهێنانی جوانییەک کە ئامانجێکی لە پشتەوە بێت یاخود فەنکشنێکی هەبێت، هەر هێڵێک، تێکسچەرێک، هەر ڕەنگێک دەبێت مانای هەبێت، ئەبێت ڕاستەوخۆ بەسترابێت بەو کۆنسێپتەی کە بۆی داندراوە ، یاخود پەیوەندی هەبێت بەکارهێنەرەکەیەوە، کەواتە تێئەگەین لەوەی کە دیکۆر دەتوانێ بەتەواوی بۆ جوانی بێت یاخود بۆ ڕازاندنەوەی شوێنێک بێت، بەڵام دیزاین دەبێت هەمیشە خزمەتی شتێک بکات ، لە خزمەتی کۆنسێپتێک یان فەنکشنێک بێت
شوێنێکی
جوان کە دیکۆرێکی بۆ کرابێت لەوانەیە سەرنج ڕابکێشێت ، بەڵام بۆشاییەک کە دیزاین
کراوە کاریگەرییەکی درێژخایەن بەجێدەهێڵێت چونکە مانایەک دەگەیەنێت، فەنکشنەکان
باشتر دەکات، دیزاینی کاریگەر عەقڵ و هەست تێکەڵ بە یەک ئەکات.
بە کورتی دیکۆر تەنها جوانی ڕووکاری دەرەوەیە بەڵام دیزاین ڕۆحی کارەکەیە ، ئەگەر تۆش تەنها جوانیت ئەوێت و هیچ هۆکارێکت نییە بۆی ئەوا تۆ دیزاین ناکەیت تۆ دیکۆر ئەکەیت.
ئامادەکردنی لەلایەن خوێندکاری دەرچووی بەشی ئەندازیاری دیکۆر
ئەلەند عبدالله


