Image

جیاوازی نێوان تەلارساز و دیزاینەرانی ناوەوە چیە؟

ڕەنگە ڕۆڵی تەلارساز و دیزاینەری ناوەوە سەریەک بکەوێت یاخود نزیک بێت ، بەڵام هەریەکەیان سەرنجیان لەسەر لایەنە جیاوازەکانی ژینگەی بیناسازییە، لە کاتێکدا هەردووکیان بەشدارن لە دروستکردنی فەزای کارایی(فەنکشنی هەبێت) و جوانکاری تیادا کرابێت ، دیزاینەرانی ناوەوە کۆمەڵە کارامەیییەکی ناوازە و تایبەتمەند دەهێننە کایەوە کە زۆرجار بەهای زیاترە لەڕووی دیزاینی کەسی\\'یەوە واتە کەسێک خۆی دیزانینی ژینگەکەی بکات.


جیاوازییە سەرەکییەکانی نێوان تەلارساز و دیزاینەرانی ناوەوە چین؟



١- مەودای کارکردن.

تەلارسازەکان بەرپرسیارن لە دیزاینی پێکهاتەیی واتە سترەکچەر و پلاندانانی بیناکان، کارەکانیان بریتییە لە دیزاینکردنی دەرەوە و ناوەوەی پێکهاتەی بیناکە ، دڵنیابوون لەوەی کە کۆدە ڕێکخراوەییەکان و ستانداردەکانی سەلامەتی بینا و کاراییەکانی(فەنکشنی) تێدایە. تەلارسازەکان سەرنجیان لەسەر فۆڕمی گشتی بیناکەیە و سیستەمەکانی (وەک ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبایی) و چۆنیەتی تێکەڵبوونی لەگەڵ ژینگەکەیدا.

 بەڵام دیزاینەرانی ناوەوە بە پلەی یەکەم سەرنجیان لەسەر ناوەوەیە ئەویش گۆڕینی شوێنەکانی ناو بیناکە بۆ ئەوەی پێداویستییەکان و شێواز و پێداویستییە کاراییەکانی کڕیار دابین بکات. ئەوان پسپۆڕن لە نەخشە و کەرەستە و مۆبیلیات و ڕەنگ و هەستی گشتی فەزایەک، دڵنیا دەبن لەوەی کە هەم جوانە و هەم پراکتیکی.


٢- سەرنجی دیزانکردن

 تەلارسازەکان مامەڵە لەگەڵ پێکهاتە(سترەکچەر) و ڕەهەندەکانی و ڕووبەری دەرەوەی گشتی دەکەن. دیزاینەکانیان بریتییە لە دروستکردنی ئێسکەپەیکەری بیناکە و دڵنیابوون لە سەلامەتی و کارایی(فەنکشنی) و بەردەوامیی پێکهاتەکە، ئەوان چۆنیەتی کارلێکی بیناکە لەگەڵ ژینگەدا بەڕێوەدەبەن، و بەکارهێنانی فەزا لە ڕوانگەیەکی فراوانتر و کاراییترەوە.

 لە بەرامبەردا دیزاینەرانی ناوەوە بە شێوەیەکی وردتر کاردەکەن. ئەوان سەرنج دەخەنە سەر ئەوەی کە فەزاکان زیاتر گونجاو بن بۆ ژیان و لە ڕووی جوانکارییەوە لەگەڵ ئارەزووەکانی بەکارهێنەردا هاوتەریب بن، دیزاینەرانی ناوەوە شارەزایی خۆیان دەهێننە سەر ڕێکخستنی مۆبیلیات و کەرەستە و پێکهاتە و ڕووناکی و ڕەنگەکان، دڵنیا دەبنەوە لەوەی فەزاکە ڕەنگدانەوەی کەسایەتی و شێوازی ژیانی بەکارهێنەرەکانیەتی. 


٣-کارلێکردنی کڕیار و بەکەسی کردن شتەکان.

زۆرجار دیزاینەرانی ناوەوە کارلێکی ڕاستەوخۆ و بەردەوامتریان لەگەڵ کڕیارەکاندا هەیە، ئەوان کاتێک بۆ تێگەیشتن لە شێوازی ژیان و پێداویستی و ئارەزووەکانی جوانکاریی کڕیارێک تەرخان دەکەن و فەزا گشتییەکان دەگۆڕن بۆ فەزای کەسی، زۆرجار دیزاینەرانی ناوەوە دەتوانن کار لەسەر فەزا هەبووەکان بکەنەوە، نەخشە و دیزاینەکان بگونجێنن بۆ باشترکردنی کارکردنی ژوورێک بەبێ گۆڕینی پێکهاتەکەی (سترەکچەرەکەی).

 لەوانەیە تەلارسازەکان کارلێکی سنوورداریان لەگەڵ کڕیارەکاندا هەبێت کاتێک دیزاینی بیناکە دەخرێتە جێبەجێکردنەوە، چونکە گرنگی سەرەکییان دڵنیابوونە لە توانا و سەلامەتی پڕۆژەکە بە گشتی.


٤- شارەزایی لە وردەکاری دیزاین.

 لە کاتێکدا تەلارسازەکان ڕاهێنراون بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژە گەورەکان و دڵنیابوون لە یەکپارچەیی پێکهاتەیی (سترەکچەرەکەی)، دیزاینەرانی ناوەوە شارەزان لە وردەکارییەکان، ئەوان مۆبیلیات و کەرەستە و ڕووناکی و تەواوکاری هەڵدەبژێرن کە بە باشترین شێوە تەواوکەری دیزاینی تەلارسازیی بێت، دیزاینەرانی ناوەوە چاوێکی وردیان هەیە بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی یەکگرتوو و هاوسەنگ بە تێکەڵکردنی کارایی(فەنکشن) لەگەڵ ڕووکاری بینراو..


٥- بەکارهێنانی شوێن.

 زۆرجار دیزاینەرانی ناوەوە لە گۆڕینی شوێنەکاندا سەرکەوتوون بۆ ئەوەی زۆرترین ئاسوودەیی و بەکارهێنانی بەدەستبهێنن، جا مامەڵەکردن لەگەڵ شوقە بچووکەکان بێت یان ماڵە فراوانەکان، دەزانن چۆن شوێنەکان هەست بە کراوەتر، ئارامتر، یان کاراتر بکەن بە پشتبەستن بە پێداویستییەکانی بەکارهێنەران، تواناکانی ئەوان بۆ سوودوەرگرتن لە هەموو گۆشەیەکی ژوورێک، هەڵبژاردنی مۆبیلیاتی فرەکارایی (مۆڵتی فەنکشن) و دۆزینەوەی چارەسەر لە گرنگییان بەرز دەکاتەوە لە هەر پڕۆژەیەکی دیزایندا.


بۆچی دیزاینەرانی ناوەوە بەهایان زیادترە؟

دیزاینەرانی ناوەوە زیاترن لە تەنها دیکۆرات، ئەوان شارەزان لە دروستکردنی ژینگەیەک کە بەکارهێنان و خۆشگوزەرانی و پەیوەندی سۆزداری بەیەک دەگەیەنن، بە دیزاینکردنی ئەو شوێنانەی کە لەگەڵ شێوازی ژیانی بەکارهێنەردا بگونجێت، دیزاینەرانی ناوەوە ئاستێک لە بە کەسایەتیکردن دابین دەکەن کە ڕەنگە تەلارسازەکان نەتوانن لە چوارچێوەی بازنەی خۆیاندا بەدەستی بهێنن، ئەوان تێدەگەن کە فەزاکان چۆن دەبێت هەستیان پێ بکرێت و چۆن کاربکەن لەسەر بنەمای ڕۆتینی ڕۆژانە، ئەمەش ڕۆڵێکی گرنگیان پێدەبەخشێت لە بەرزکردنەوەی کوالیتی ژیان و بەرزکردنەوەی هەردوو بەهای جوانکاری و پراکتیکی، لێهاتوویی ئەوان لە تێکەڵکردنی توخمەکانی دیزاین کە بە شێوەیەکی بێ کێشە تێکەڵ بە تایبەتمەندییە تەلارسازییەکان دەبن، دڵنیامان دەکەنەوە لەوەی کە ڕووکاری ناوەوە دەبێت چۆن هەستمان پێ ببەخشن تەنها فەنکشن نین بەڵکوو ئەزموونێکن کە هۆکارێک دەبەخشن لەگەڵ ئەو کەسانەی کە تێیدا دەژین یان تێیدا کاردەکەن، دیزاینەرانی ناوەوە توانایەکی ناوازەیان هەیە بۆ کۆکردنەوەی ئەتمۆسفیرەکان (واتە هەستکردن بە ناوەڕۆکی ئەو دیزاینە) - جا چ ئارام بێت، چ وزەبەخش بێت، یان ئیلهامبەخش بێت، کە زۆر لەوە زیاترە کە پێکهاتەی(سترەکچەری) بینایەک بە تەنیا بتوانێت دابینی بکات.

 ئامادەکردنی بابەت لەلایەن خوێندکاری دەرچووی بەشی ئەندازیاری دیکۆر

ئەلەند عبدالله