Image

دەستبەکاربوونی فێرخوازانی قۆناغی یەکەمی بەشی ئەندازیاری دیکۆر

بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە بەشێک لە فێرخوازە وەرگیراوەکانی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە لە یەکەم ڕۆژیان بۆ پەیمانگە  لەگەڵ سەرۆک بەش و  مامۆستایان کۆبوونەوە. هەروەها سیمینارێکیان لەلایەن سەرۆک بەشی ئەندازیاری دیکۆرەوە پێشکەشکرا و زانیاریان لەسەر پڕۆگرامی خوێندن پێدرا.  

بە ناوی بەشی ئەندازیاری  دیکۆرەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم فێرخوازانی قۆناغی یەکەم دەکەین و هیوای سەرکەوتن و ساڵێکی پڕ زانیاری و دەستکەوتی زانستییان بۆ دەخوازین.