چۆن بە بەکارهێنانی ڕووناکی ژوورێکی بچووک گەورەتر دەربکەوێت؟
لێرەدا لیستێک لە ئامۆژگارییەکان دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی ژوورێکی بچووک گەورەتر بکەین بە بەکارهێنانی ڕووناکی؛
۱. بەکارهێنانی چەندین سەرچاوەی ڕووناکی نەوەک یەک دانە
بۆ شوێنە بچووکەکان، باشترە چەندین سەرچاوەی ڕووناکی
بەکاربهێنرێت نەک یەک سەرچاوەی ناوەندی. دەتوانرێت سەرچاوە جیاوازەکان بە شێوەیەک
دابەش بکرێن کە هەموو فەزاکە ڕووناک بکاتەوە، هیچ گۆشەیەکی تاریک نەمێنێتەوە.
بیرهاتنەوە! لەم شێوە ڕووناکردنەوەیەدا بۆ ئەوەی فەزاکەت هەست بە گەورەتر بکات،
تاریکی گەورەترین دوژمنی تۆیە
۲.ئامێری ڕووناکی کۆمپاکت بۆ سەقف هەڵبژێرە لەبری ئەوانەی کە گەورەن
تەنانەت ئەگەر ئەو سوورەیا گرانبەهایانەت خۆش بوێت، هیچ شوێنێکی گونجاو نابێت بۆبەکارهێنانیان. تەنها وا دەکەن فەزاکەت هەست بە پاڵەپەستۆ و بچووکی زیاتر بکات. ئەگەر بە تەواوی پێویستت بە شتێکە لە ناوەڕاستی سەقفەکەتەوە هەڵواسرابێت، ئەوا هەڵبژاردەی ڕووناکی هەڵواسراوی ناسک هەڵبژێرە. بەڵام بە دڵنیاییەوە ئامێری ڕووناکی فڵشیاخود سپۆتە بچووکەکان هەڵبژاردەیەکی باشتر دەبێت
۳. بەکارهێنانی ڕووناکی دیوارەکان بەشێوەی هەڵواسراو و تراک بۆ زیادکرنی ڕووناکی فەزاکەت
بۆ زیاتر بەرزکردنەوەی ڕووناکی لە شوێنە بچووکەکانتدا، پشتگیری لە ڕووناکی سەقفەکان دەکرێت بە ڕووناکی دیوارەکان یان ڕووناکی تراک. ڕووناکی دیوارەکان شوێنێکی کەمی دەوێت بەڵام بڕێکی پێویست ڕووناکی دابین دەکات، ئەمەش وای لێدەکات کە گونجاو بن بۆ شوێنە بچووکەکان کە سەقفیان نزمە. لە لایەکی دیکەوە دەتوانرێت ئامێرەکانی ڕووناکی تراک وا ڕێکبخرێن بەجۆرێک کە هەموو گۆشەیەکی تاریکی ژوورەکە ڕووناک بکەنەوە، ئەمەش وایان لێدەکات کە تەواو پراکتیکی بن.
٤. ڕووناکی ناوەوەی ڕەفە و کابینەکانی مەتبەخ
گۆشە تاریکەکان تەنها لە یەکتربڕینی دیوارەکاندا نادۆزرێتەوە. لەناو
دولاب و ڕەفەی کتێب و هەروەها لە ژێر ڕەفە و کابینەکانی چێشتخانەدا دەبینرێن.
کەواتە، دەتوانێت شریتی LED بەکاربهێنێت بۆ ڕووناککردنەوەی ناوەوەی دولابێک، یان گۆشەکانی
ڕووناکییەکی بچووکی تراکی ڕێکبخرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هونەری ڕەفەکانی کتێبەکان
ڕووناک بکاتەوە.
ڕووناکی پشتەوە نەک تەنها تاریکی پشت مۆبیلیات لەناو دەبات بەڵکو
هەستی قووڵی زیادە دەدات – ئەمەش جگە لەوەی کە دەتوانێت وابکات ژوورەکە تەواو
ڕووناک دەربکەوێت. دەتوانرێت لیدەکان یان سپۆتەکانی ڕووناکی پشتەوە لە پشت شاشەی
تەلەفزیۆن، پشت بێدی نوستن، یان ئاوێنە جێگیر بکرێت.
٦. دروستکردنی ڕێڕەوی ڕووناکی بەشێوەی ستوونی ڕاست لە ئەرزەوە بۆ سەقف بۆ زیادکردنی بەرزی ژوور
ڕووناکی ستوونی ڕاست سەرنجی بینەر لە کەمی پانی فەزای بچووکەوە بۆ
بەرزیەکەی ڕادەکێشێت. بەم پێیە،ژوورەکە هەست بەو بچووکییە ناکات کە هەیەتی.
دەتوانرێت ڕێڕەوی ڕووناکی ستوونی لە ڕێگەی لامپی درێژی ئەرزی و چرای سەر مێز و
لیدی ستوونی دیوار دروست بکرێت. ئەو سەرچاوانەی ڕووناکی بەرەو خوارەوە دەبەخشن بە
تەنیا دەتوانێت کاریگەری تەواو پێچەوانە بدات، بۆیە ئاگاداربە!
۷. زۆرترین ڕووناکی سروشتی بەکاربهێرێت
هیچ شتێک ناتوانێت وا لە فەزاکەت بکات هەست بە گەورەتر بکات بێجگە
ڕووناکی سروشتی لە ڕێگەی پەنجەرە گەورەکانیەوە. لە ئەنجامدا باشتر وایە ڕێگری لەم
ڕووناکییە نەکەیت بە لابردنی ڕووکاری ڕەق و ناپێویست، وەک دیوارە جیاکەرەوەکان یان
شاشە. هەروەها، پێویستە پەردەکان بە وردی هەڵبژێردرێن- تا دەتوانرێت سووک بن لە
ڕووی ڕەنگ و مادەوە.
۸. بەکارهێنانی ئاوێنە بۆ پەرچدانەوەی ڕووناکی بۆ بەشەکانی تری ژوورەک
ئاوێنە هەمیشە بەکارهێنراوە بۆ ئەوەی وەهمێکی فەزای گەورەتر
دروستبکات. بە تێکەڵکردن لەگەڵ ڕووناکی بەتایبەت ڕووناکی سروشتی. دەتوانرێت
ئاوێنە دابنرێت، ڕوو لە پەنجەرە بێت بۆ ئەوەی ڕووناکی سروشتی لە هەموو شوێنەکەدا
ڕەنگ بداتەوە. دەتوانرێت بە ڕووکاری گەورەی ڕەقەوە ببەسترێتەوە وەکو دیوار یاخود
دەرگای کابینە و دولابەکان، بۆ ئەوەی ڕووناکی دەستکرد لە سەقف یان دیوارەکانەوە
ڕەنگ بداتەوە.
۹. هەڵبژاردنی ڕووکاری شەفاف و مۆبیلیاتی بچووک
ڕووکارە شەفافەکان، وەک شووشە یان شاشەی کوندار، مێزی شووشەیی و
دەرگای شووشەیی، ڕێگەی بە ڕووناکی دەدا تێپەڕێت. بەم پێیە، ئەوان بژاردەیەکی
باشترن لە ڕووکارە ناڕوونەکان کە ڕێگری لە ڕووناکی دەکەن و هەڵیدەمژن. هەروەها
مۆبیلیاتی کۆمپاکت و باریک، بە ڕووی نەرمەوە، ڕێگە بە ڕووناکی دەدات بە ئازادی
زیاتر لە شوێنە بچووکەکاندا بڕوات.
۱۰. ڕەنگی کاڵ بۆ دیوار و سەقف بەکاربهێنە
ڕەنگە کاڵەکان بە باشتر دەزانرێت و سپی بە باشترین شێوە ڕووناکی
دەداتەوە. باشترە ئەو جۆرە ڕەنگانە بەکاربهێنیت بۆ بۆیاخکردنی دیوار و سەقف. بەم
شێوەیە ئەنجامێکی گونجاو لە سەرچاوە ڕووناکییەکانتەوە بەدەست دەهێنیت.
: ئامۆژگاری زیادە
سەرچاوەی ڕووناکی کەم وزە بەکاربهێنە، وەکو
LED و CFL
بەم
شێوەیە دەتوانیت پاشەکەوت بکەیت لە کارەبا لە هەمان کاتدا هەموو ئەو ڕووناکیانەی
کە پێویستت پێیانە بەدەست دەهێنیت