پێویستت بە ئەپی دیزاینکردنی تەلارسازی بێبەرامبەرە لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە؟ ئەم لیستە ببینە.
مۆبایلە زیرەکەکان بووەتە بەشێکی سەرەکی ژیانی ڕۆژانەمان. تەکنەلۆژیای مۆبایل کە بە خێرایی گەشە دەکات، هاوتەریبە لەگەڵ داهێنانی بێشومار لە پەرەپێدانی بەرنامەکانی مۆبایلدا. ئەم داهێنانانە بۆ بواری تەلارسازیش درێژبوونەتەوە. ساڵانە ئەپی نوێی تەلارسازی و وەشانی پێشکەوتووی ئەپەکانی پێشتر هەبوون پەرەپێدەدرێن.
ئەم ئەپانە چالاکییەکانی پەیوەست بە تەلارسازی وەکو سکێچکردن، مۆدێلکردنی سێ ڕەهەندی، دەستکاریکردنی وێنە و شتی تر دەگرێتەوە کە ڕەنگە لە مێشکتدا نەهاتبێت. بۆیە ئەگەر پێویستت بە ئەپی دیزاینکردنی تەلارسازییە، لێرەدا لیستی باشترین ئەپەکانی تەلارسازیتان بۆ دەخەینەڕوو بۆ مۆبایلە زیرەکەکانتان
ئەپی دیزاینی تەلارسازی بێبەرامبەر
1. Morpholio Trace
ئەم ئەپە وەکو کاغەزی ختوتی بەیان کاردەکات. ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات لەسەر وێنەی هاوردەکراو وێنە بکێشن و سەرنج و ئاماژەلەسەر چینە جیاوازەکان زیاد بکەن. زۆر بەناوبانگە وکرداریە. لەسەر ئایپاد پرۆ کاردەکات و پێویستی بە ئەپڵ پێنسیل هەیە بۆ سکێچکردن.
داگرتن لە: ئایتونز
Website Link: Here
2. AutoCAD 360
ئۆتۆکاد ٣٦٠ بۆ بینین و دەستکاریکردنی وێنەکێشانی دوو دووری و سێ دووری بەکاردێت، ئەمە جگە لە ئەرکە یارمەتیدەرەکانی تر وەک پێوانەکردن لە شوێنی کارکردن و تێبینیکردنی وێنەکێشان. دەتوانرێت بۆ کاری خێراتر بەکاربهێنرێت بەو پێیەی وێنە دەستکاریکراوەکان و تێبینیکراوەکان دەتوانرێت لە ڕێگەی ئەپەکەوە هاوبەش بکرێت.
داگرتن لە: ئایتونز، گووگڵ
3. BIMx by Graphisoft
دەستڕاگەیشتنێکی خێرا بە بەکارهێنەرانی دەدات بە هەموو بەڵگەنامە وردەکانی. بەناوبانگە بە ڕووکارێکی بەکارهێنانی هاوڕێیانە بە باشی هەردوو بی ئای ئێم و تەکنەلۆژیای مۆبایل تێکەڵ دەکات
داگرتن لە: ئایتونز، گووگڵ
Youtube Link: Here
4. Sketchbook by Autodesk
سکێچبووک ئەپێکی ئاسانە بۆ بەکارهێنان بۆ هەموو جۆرە بەکارهێنەرێک کە ئارەزووی وێنەکێشان و نیگارکێشان دەکەن. یەکێک لە تایبەتمەندییە بەسوودەکانی ئامرازی تۆمارکردنی کاتە. دەتوانێت یارمەتی تەلارسازەکان بدات لە ڕوونکردنەوەی بیرۆکەکانی دیزاینەکانیان لە ڕێگەی پرۆسەی سکێچی تۆمارکراوەوە.
داگرتن لە: ئایتونز، گووگڵ
5.Shapr3D
Shapr3D ئامرازێکی CAD بۆ ئایپاد پرۆ. بەکارهێنەرانی دەتوانن بە خێرایی و بە ئاسانی سکێچەکان بکێشن، پاشان لە چرکەیەکدا دەیکاتە فۆڕمی سێ ڕەهەندی. بەکارهێنانێکی دۆستانەی هەیە، بە پەنجەی گەورە و قەڵەمی ئەپڵ کۆنتڕۆڵ دەکرێت. بەپێی وتەی گەشەپێدەرانی ئەپەکە کوالیتی بەرزە و بۆ کەسانی پیشەگەر دروستکراوە
داگرتن لە: ئایتونز
Youtube Link: Here
6. MagicPlan
ئەم ئەپە نەخشەی پلانی ناوەوە دروست دەکات بە دیاریکردنی دیوار و دەرگاکان. ئەوەی پێویستە بەکارهێنەر بیکات ئەوەیە لە ناوەڕاستی ژوورێکدا بوەستێت و وێنەی گۆشەکانی بگرێت. بوەستێت و وێنەی گۆشەکانی بگرێت. . دەتوانرێت مۆبیلیات بۆ ئەم پلانانە زیاد بکرێت، کە دواتر دەتوانرێت هەناردە بکرێت بۆ فۆرماتەکانی
PDF، JEPG، یان DXF.
داگرتن لە: ئایتونز، گووگڵڵ
7. Autodesk FormIt
ئەم ئەپەی ئەتۆدیسک بەشێکە لە پاکێجی ڕیڤت، مەبەستە ببێت بە بەشێک لە بی ئای ئێم. ئەم ئاپە زانیاریە یارمەتیدەرەکانی ماڵپەڕەکە دەدات بە بەکارهێنەرانی کە ئەمەش وا دەکات دروستکردنی فۆڕمی سەرەتایی و بڕیاردان لەسەر پرسە سەرەتاییەکانی تری پەیوەست بە دیزاین ئاسانتر بێت.
داگرتن لە: ئایتونز، گووگڵ
Youtube Link: Here
8. Archisketch
ئەپەکە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دیزاین کراوە و هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندایە، ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات وێنە هاوردە بکەن و وێنەیان لەسەر بکێشن بۆ ئەوەی سکێڵیان لەسەر بێت، کە ئەمەش بەشە نوێیەکەیە. ئەپەکە لەگەڵ هەر نوێکردنەوەیەکدا تایبەتمەندی نوێی دەستی پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات.
داگرتن لە: ئایتونز
9. Arrette Sketch
ئەم ئەپەی دیزاینکردنی تەلارسازی دەتوانرێت بۆ هاوبەشکردن و پێداچوونەوەی دیجیتاڵی وێنەکێشان و سکێچەکان بەکاربهێنرێت. ڕێگە بە بەکارهێنەرانی دەدات گۆڕانکاری زیادە لە دیزاین و وێنەکێشانەکاندا بکەن، بەبێ ئەوەی پێویستیان بە چاپکردن و شوێن پێهەڵگرتنی کاغەز هەبێت.
داگرتن لە: ئایتونز.
Youtube Link: Here
10. Concept by Fast and Epp
ئەپەکە حیساباتی چرکەساتی دەدات بە بەکارهێنەرانی بۆقیاساتی سیستەمی سترەکچەری جیاواز، بە پشتبەستن بە ڕێژەی نێوان سپان و قووڵی. هەروەها پڕۆژە هەبووەکانی بەکارهێنەر نیشان دەدات کە سیستەمی سترەکچەری هاوشێوە بەکاردەهێنن، ئەمەش ئاسانکاری دەکات بۆیان کە بتوانن دیزاینەکانی خۆیان لە ڕاستیدا چۆن دەردەکەون.
داگرتن لە: ئایتونز.
11. ArchiSnapper
ئەم ئەپە یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی ڕاپۆرتی گەشتی سەر پڕۆژە و سەردانی کردارەکی. هەموو ئەو سکێچ و تێبینی و وێنانەی لە کاتی سەردانەکەدا گیراون، بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڕێکدەخات و ڕاپۆرتێک بەرهەم دەهێنێت کە دەتوانرێت بکرێتە فۆرماتێکی پی دی ئێف و دەستکاری بکرێت و لەگەڵ هاوکارەکان یان کڕیارەکان هاوبەش بکرێت.
داگرتن لە: ئایتونز، گووگڵ
12. Pixlr Express
ئەپێکی دەستکاریکردنی وێنەکانە کە لەلایەن کۆمپانیای ئۆتۆدێسکەوە پەرەی پێدراوە. ئەمەش وا دەکات کە بتوانرێت کوالیتی وێنە تەلارسازییەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی ماسک وئۆڤەرلەی بەرز بکرێتەوە، چەندین بژاردەی جۆراوجۆر لە ئەپەکە بەردەستە، کە لە ئەپەکانی تری دەستکاریکردنی وێنەی بێبەرامبەردا بەردەست نین.
داگرتن لە: ئایتونز، گووگڵ
Youtube Link: Here