درز لە بینادا، جۆر و هۆکارەکانی دروستبونی درز
لهم بهشه زۆر به گشتى (گشتگر) باسى درزهكان دهكهین لەگەڵ هۆکارەکانی دروستبونیان
جۆرەکانی درز:
یهكهم : درزى ئاسویى (Horizontal ) : ئهوش روو ئهدات له ئهنجامى ههلاوسانى گلهكه به هوى ئاوهوهوه واتا به هوى باران بارینهوه لة ديوارى راكر هةية ئةم كيشه .
دووهم : درزى شاولى ( Vertical ) : روو ئهدات له ئهنجامى دابهزینى زهویهكه به هوى وهزنى بیناكه (settlement ) یان به هوى جولانى دیوارهكهوه كه جولانى دیواریش زور فاكتهر كاریگهریان ههیه له سهرى
هۆکارەکانی درووست بوونی درز:
أ - لەکاتی دروستکردن :-
۱- جوڵانی قاڵب و تەختە : پاش ئەوەی کۆنکریت شلی نامێنێت هەر جوڵانێک دەبێتە هۆی پەیدا بوونی درز لەمە زیان بەخش تر ئەم درزانەی کەلەناوەوەی کۆنکریت دروست دەبن دەرناکەون دەبنە بۆشایی بۆ ئاو دزینەوە و ژەنگ و تەقینی کۆنکریتەکە لەکاتی نزم بوونەوەی پلەی گەرما.
۲- نیشتنی کۆنکریت : بەهۆی نیشتنی بەشە قورسەکانی کۆنکریت (چەو) وەدروست بوونی Bleeding و وشک بوونەوەی سەرەوەی کۆنکریت پێش ناوەوەی یاخود نەنیشتنی کۆنکریتی سەر شیش کە ئەمیش دەبێتە هۆی بەتاڵی لە ئەنجامدا ئاوی ناوەوەی کۆنکریتەکە دەیبەستێت و کۆنکریتەکە دەتەقێنێت یاخود ژەنگهێنان دروست دەبێت.
۳- کرژبوونەوەی کاتی پتەو بوون : بەهۆی کارلێکی کیمیایی و گۆڕانکاری قەبارەیەوە دروست دەبێت کە بەهۆی بوون بە هەڵمی ئاوی سەرەوەی کونکریتە Bleeding کرژبوون و درز بردنی کە زیاتر پەڕش و بڵاون تەنها لە ڕووی سەرەوەی کۆنکریتەکە بە قوڵی ( ۲ - ۰٫۱ ) ملم دروست دەبێت.
٤- لەراندنەوەی کاریگەر ( اهتزاز ) لە دەوروبەری ئەو شوێنەی کەتازە کۆنکریتی بۆکراوە.
٥- دروست بوونی درز بەهۆی لابردنی قاڵبەوە پێش کاتی دیاری کراو.
ب - درزو زیانەکان لە پاش تەواوبوونی بینا :-
۱- کۆنکرێت پاش خۆگرتنیشی بەردەوام دەبێت لە کرژبوونی لەگەڵ تێپەربوونی کات بەهۆی وردە وردە لاچوونی ئاوی ناوەوەو بەهەڵم بوون و دروست بوونی بۆشایی.
۲- بوونی جیاوازی پلەی گەرمی لە دەرەوەو ناوەوەی یەکە نیشتەجێیەکە کە پێوستە ئەو شوێنانەی کە ئەم دیاردەیە دەیگرێتەوە داپۆشینی رووکارەکەی بەکەرستەی عەزلی گەرمی و ساردی بۆ بکرێت .
۳- تواندنەوەو بەستنی چەند جارێک بەهۆی کەشوهەوا کە دەبێتە هۆی تەقینی کۆنکرێتەکە .
٤- رۆچوونی بناغە هۆکاری زۆربەی درزەکان ئەم جۆرەکەیە ، کە پەیوەستە بە جۆری گڵەکەی ژێر بیناکە.
٥- بەهۆی ناتەواوی لەوردەکاری نەخشەی دیزاینەر ، هەڵەی سەرپەرشتیار وەیا خراپی کەرەستەی بینا .
٦- ژەنگ هێنان