گەشتی زانستی فێرخوازانی سیمستەری چوارەم بۆ کارگەی کۆمپانیای (ماڵی ئالاڤ)
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
ە تیۆرییەوە بۆ پراکتیک:گەشتێکی زانستی بۆ ئاشنابوون بە جیهانی مەتریاڵ و پیشەسازی ئەساس
بە مەبەستی گرێدانی وانە زانستییەکان بە بازاڕی کارەوە، فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری دیکۆر بە سەرپەرشتی (مامۆستا بەرهەم عبدالرحيم و مامۆستا ڤینا شەوکەت ) لە وانەی Furniture Design لە ڕۆژی پێنج شەمە بەرواری ٣٠/٤/٢٠٢٦ سەردانی کارگەی کۆمپانیای (ماڵی ئالاڤ)یان کرد. لەم گەشتەدا، فێرخوازان ئاشنای نوێترین مەتریاڵەکان و تەکنیکەکانی بڕین و ڕێکخستنی ئەساس بوون، کە یارمەتیدەریان دەبێت لە داهاتوودا دیزاینەکانیان بە وردییەکی زیاتر و بەپێی ستانداردە پیشەسازییەکان جێبەجێ بکەن.


