لە هۆڵی وانەوە بۆ جێبەجێکردنی پراکتیکی
لە چوارچێوەی بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی پراکتیکیی فێرخوازان، بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، وۆرکشۆپێکی زانستی و کرداریی دوو ڕۆژەی لەژێر ناونیشانی:
بنەماکانی دارتاشی و ناساندنی ماتیریالەکان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا.
وۆرکشۆپەکە لەلایەن پسپۆڕ و شارەزای بوارەکە بەڕێز( محەمەد سابیر محەمەد ) پێشکەشکرا، کە تێیدا بە شێوازێکی ورد فێرخوازانی ئاشنا کرد بە:
▫️ جۆرەکانی دار و ماتیریالە بەکارهاتووەکانی دیکۆرات لە بازاڕی کاردا.
▫️ لایەنە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی بڕین، پێکهاتە و جێبەجێکردنی کەلوپەل.
▫️ بەستنەوەی نەخشەی دیزاینەکان بە واقیعی کارکردن لەسەر کەرەستە ڕاستەقینەکان.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، لە پای ماندووبوون و بەخشینی زانیارییە بەنرخەکانی بە فێرخوازان، لەلایەن ڕاگرایەتیی پەیمانگەوە بڕوانامەی ڕێزلێنان (Certificate of Appreciation) پێشکەش بە بەڕێز (محەمەد سابیر محەمەد) کرا.
دەستخۆشی لە سەرۆک بەش و سەرجەم مامۆستایانی بەشداربوو دەکەین
کە هاوکار بوون لە سەرخستنی ئەم وۆرکشۆپە بەسوودە.


