گەشتی زانستی فێرخوازان بۆ پڕۆژەی وایت تاوەرز
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی فێرخوازان و کارکردنیان بەشێوەی پراکتیک، فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بە سەرپەرشتی م. ژیار عبدلله و م.ڤینا شەوکەت لە وانەی Building Construction سەردانی پرۆژەی وایت تاوەرز یان کرد ،بۆ ئەوەی فێرخوازان بەشێوەی پراکتیک لە ناو پڕۆژەدا ڕابهێنرێن و بەشێوەی کردارەکی وانە تیۆریەکان ببینن لە نزیکەوە.


