Image

سەرۆکی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان نوێنەرایتی پەیمانگەی کرد لە دیداری کەزی بۆ خانمانی ئەکادیمی و سەرکردایەتی کردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا

بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە

KTI

دوو سەرۆک بەش لە پەیمانەی تەکنیکی کوردستان نوێنەرایتی پەیمانگەیان کرد لە دیداری کەزی بۆ خانمانی ئەکادیمی و سەرکردایەتی کردنی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى(دیدارى کەزى بۆ خانمانى ئەکادیمى) کاربەدەستان لە زانکۆ و دامەزراوە زانستییەکانى هەرێمى کوردستان ئەنجام دا لە بەرواری ۱٥/۲/۲٠۲٦ رۆژی یەکشەممە لە شاری هەولێر 

ئامانجی (دیداری کەزی بۆ خانمانی ئەکادیمی) لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى گفتوگۆکردنە لەبارەى رۆڵى خانمان لە سەرکردایەتیکردنى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، رۆڵى خانمان لە پرۆسەی بنیادنانی کارامەیی و داهێنان و، رۆڵى خانمان لە بوارى توێژینەوە و پەرەپێدان.

دیدارەکە بە چاودێرى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى خانمانى ناوەندەکانى خوێندن لە زانکۆ و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا بەڕێوەچوو و گفتوگۆ کرا لەبارەى رۆڵى خانمان لە سەرکردایەتیکردنى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، رۆڵى خانمان لە پرۆسەی بنیادنانی کارامەیی و داهێنان و، رۆڵى خانمان لە بوارى توێژینەوە و پەرەپێدان. 

هەر لە دیدارەکەدا راسپاردەو پێشنیازەکان لە دوتوێى درافتێک ئامادە کراو و دەکرێتە بنەمایەک بۆ ڕیفۆرمی سیاسەتی گشتی لەپێناو  بەهێزکردنی زیاتری رۆڵ و کاریگەری خانمان لە ناو زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا.



کۆمپانیای مایا