Image

.لە هۆڵی وانەوە بۆ شۆڕوومی کۆمپانیا گەورەکان


لە بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە (Interior Design) لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، فێربوون تەنها لەناو تاقیگە و لای پڕۆگرامە ئەندازیارییەکان نامێنێتەوە، بەڵکو دەگوازرێتەوە بۆ ناو جەرگەی بازاڕی کار!

پاش پێشکەشکردنی وۆرکشۆپێکی تایبەت لەناو کەمپی پەیمانگە دەربارەی تەکنیکەکانی دارتاشی و دیزاین، فێرخوازانمان سەردانی شۆڕوومی کۆمپانیای (ئیستێل - Estel)ـیان کرد، بە مەبەستی:

▫️ ئاشنابوون لە نزیکەوە بە وردەکارییە تەکنیکییەکانی کارکردن لەسەر دار و دیکۆرات.
▫️ ناسینی نوێترین مەتریال و کەرەستە بەکارهاتووەکان لە بازاڕی کاردا.
▫️ ئامادەکردنی فێرخوازان بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ تا لە دوای دەرچوون، بە بێدوودڵی و بە ئەزموونێکی بەرزەوە ڕاستەوخۆ دەستبەکار بن.