پڕۆژەکانی کۆتایی سمستەری یەکەم بۆ وانەی Color Theory and Application
پڕۆژەکانی کۆتایی سمستەری یەکەم بۆ وانەی Color Theory and Application
رۆژی ٥/۲/۲۰۲٥ بەسەرپەرشتی مامۆستای وانە م. لانە رۆشن، خوێندکارانی سمستەری یەکەمی بەشی ئەندازیری دیکۆر پرۆژەکانی کۆتایی سیمستەریان بۆ وانەی تایبەت بە ڕەنگەکان پێشکەش کرد.
هاوکات پرۆژەکان پێکهاتبوون لە دروستکردنی موودبۆردی دیزاینی ناوەوە بە بەکارهێنانی شێوازی کۆلاج، بۆ هەریەک لە ژوورێکی یەکەی نیشتەجێبوون کە هەڵبژێردراوە لەلایەن فێرخوازەوە.
گرنگی پرۆژەکان دەگەڕێتەرە بۆ بەکارهێنانی تیۆریەکانی تایبەت بە ڕەنگەکان و ڕێکخستنیان بەیەکەوە بە مەبەستی بەرهەم هێنانی موودبۆردێک کە دادەنرێت بە هەنگاری سەرەکی و گرنگی دەسپێکردنی دیزاینە ناوەوە.
وێنەکان پڕژەی مۆدبۆردەکانی فێرخوازان دەردەخات .....