گەشتی زانستی فێرخوازانی دیکۆری ناوەوە بۆ پێشانگای داستانی پاشماوەکان
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
گەشتی زانستی فێرخوازانی دیکۆری ناوەوە بۆ پێشانگای داستانی پاشماوەکان
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی فێرخوازان و کارکردنیان بەشێوەی پراکتیک،ڕۆژی ۳ شەممە بەرواری ۲۲/٤/۲۰۲٥ فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بە سەرپەرشتی م. لانە ڕۆشن سەردانی پێشانگای داستانی پاشماوەکان کرد، کە پێشانگایەکی تایبەت بە دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکانە و تێیدا جاخت لەسەر پاراستنی ژینگە دەکاتەوە بە درووشمی " با دووبارە بیر لە بەفیڕۆدان بکەینەوە، هەر پارچەیەک چیرۆکێکی هەیە"
بە مەبستی سوودگەیاندن بە خوێندکاران و هاندانیان بۆ پاراستنی ژینگە لەڕێگەی دووبارە بەکارهێنانەوەی پاشماوەکان لە دیزاین و بیناکاندا بەشێوەیەکی زانستی.