گەشتی زانستی فێرخوازانی دیکۆری ناوەوە بۆ بۆیاخی جەزیرە
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
لە چوارچێوەی پەرەپێدانی توانا زانستییەکانی فێرخوازان و کارکردنیان بەشێوەی پراکتیک لە بەرواری ٦/٥/۲۰۲٥، خوێندکارانی سمستەری چوارەمی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بە سەرپەرشتی م.لانە ڕۆشن سەردانی بۆیاخی جزیرەیان کرد.
خوێندکاران تێڕوانینێکی بەنرخیان لە جیهانی بۆیاخ و بەکارهێنانیان لە دیزاینی ناوەوە بەدەستهێنا. گرنگی سەردانی مەیدانی پردی فێربوونی خوێندنی ناو پۆل لەگەڵ جیهانی پراکتیکدا دەبەستێتەوە، کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەزمونی پراکتیکی بۆ خوێندکاران دابین دەکات بە هەڵبژاردنی ماتریاڵ، بەکارهێنانی ڕەنگ و تەکنیکەکانی دیزاینکردن. ئەم جۆرە سەردانانە زانستیانە بەشێکی دانەبڕاون بۆ پەرەپێدانی لێهاتوویی پیشەیی بۆ خوێندکارانی دیزاینی ناوەوە.