Image

بەشێک لە مامۆستایان و فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری دیکۆر بە بۆنەی بەشداریکردنیان لە سێیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی مایا ڕێزلینانیان پێبەخشرا

بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە

KTI

بە ئامادەبوونی م. ڕامیار عبدالرحمن سەرپەرشتیاری زانستی سێیەمین فێستیڤاڵی مایا, سەرۆک بەش و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری دیکۆر، لە پای بەشداریکردنیان بە پرۆژەی جیاجیا ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی ۲۸/٥/۲۰۲٥ لە هۆڵی کۆنفرانسی شیخ فاخر شێخ طیب سوپاس و پێزانییان پێبەخشرا.

جێی ئاماژەیە سێیەمی فێستیڤاڵی مایا بە دروشمی "داهێنان شوناسمانە" بە ئامادەبوونی بەڕێز د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە ڕۆژی ۲٤/٤/۲۰۲٥ لە ناوەندی فێرکاری شێخ فاخر شیخ طیب بەڕێوەچوو.



کۆمپانیای مایا