بەشی ئەندازیاری دیکۆر پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
ڕاگرایەتی پەیمانگە بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو مامۆستا و بەشانەی کە زۆرترین خوێنەر سەردانی وێب سایتەکانی کردوون
KTI
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ١٥/٧/٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ستافی پەیمانگە لە ڕێوڕەسمی هەڵسەنگاندنی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کرد کە هەمووان پێکەوە هاوکاربوون لە سەرخستنی پرۆسەی خوێندن و سەرجەم چالاکییەکانی پەیمانگە.
وەک نەریتێکی هەمیشەیی کە هەر شەش مانگ جارێک بەڕێوە دەچێت و ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانین دەبەخشرێتە سەرجەم ئەو مامۆستا و بەشانەی کە توانیوایانە لە شەش مانگی ڕابردوودا لە ماوەی ١/١٢/٢٠٢٤ بۆ ٣١/٥/٢٠٢٥ زۆرترین ژمارەی سەردانیکەری وێبساتی کەسیی و بەشیان هەبووبێت.
دواتر لە لایەن بەڕێزان پ.ی.د رێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و م.ی ڕامیار عبدالرحمن تیمور بەڕێوەبەری سەرنتەری پەرەپێدانی کار سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێوەبەری سایتی بەشەکان و ئەو مامۆستایانەی کە لە دە یەکەمەکان بوون، بەم شێوەیەی خوارەوە:
لەسەر ئاستی بەشەکان زۆرترین سەردانیکەری وێب سایت:
بەشی پەرستاری، بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە پلەی یەکەم
بەشی دەرمانسازی، بەشی پەرستاری جوانکاری پلەی دووەم
بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری، بەشی شیکاری نەخۆشییەکان پلەی سێیەم
پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان وەکو هەمیشە یەکەمین و تاکە پەیمانگەیە لەسەر ئاستی کوردستان، عێراق و تەنانەت ناوچەکە لە چەندین ڕانکینگی جیهانی لیست کراوە و هاوشانی زانکۆ گەورەکان کێبركێ دەکات و لەپێش چەندین زانکۆی حکومی و تایبەتەوە هاتووە.
بە ناوی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە، سوپاسی سەرجەم مامۆستاو خوێندکارانی بەش دەکەین کە
بەشداربوون لە بەرەوپێشبردنی وێبسایتی بەشەکەمان.