سیمیناری زانستی لەسەر سیاسەتی ڕادیکاڵبوون و توندڕەوی
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
ئەمڕۆ بەرواری ۱۷/۹/۲۰۲٥خوێندکارانی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە بەشدارییان لە سیمینارێکدا کرد لەسەر سیاسەتی ڕادیکاڵکردنی پەیمانگای تەکنیکی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥-٢٠٢٦. مەبەست لە سیمینارەکە دڵنیابوون بوو لەوەی خوێندکاران لە ئامانجەکانی سیاسەتەکە و ڕۆڵی خۆیان لە پاراستنی ژینگەیەکی سەلامەتی کەمپەکە تێدەگەن.
گرینگترین لایەن وئامانجی سەرەکی ئەم سیاسەتە ڕێگریکردنە لەوەی تاکەکان ببنە تیرۆریست یان پشتیوانی تیرۆر بکەن. هەموو ئەندامانی پەیمانگە دەگرێتەوە، لەوانەش خوێندکاران، ستاف و سەردانکەران.