مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاری دیکۆر بە پرۆپۆزەڵێک بەشداری لە سیمپۆزیۆمی سەرەتایەك بۆ پەرەپێدانی ناوەندی شاری سلێمانی کرد
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاری دیکۆر بە پرۆپۆزەڵێک بەشداری لە سیمپۆزیۆمی سەرەتایەك بۆ پەرەپێدانی ناوەندی شاری سلێمانی کرد
بەشی تەلارسازیی كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی سلێمانی سیمپۆزیۆمێكی زانستیی لەژێر ناوی (سەرەتایەك بۆ پەرەپێدانی ناوەندی شاری سلێمانی) ڕێكخست.
ڕۆژی ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەئامادەبوونی (پڕۆفیسۆر دكتۆر كۆسار محەمەد عەلی) سەرۆكی زانكۆی سلێمانی و سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران و ڕاگری كۆلێژی ئەندازیاری و مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلێژی ئەندازیاری لە زانكۆی سلێمانی، سیمپۆزیۆمی سەرەتایەك بۆ پەرەپێدانی ناوەندی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
لەو سیمپۆزیۆمەدا، سێ سیمیناری زانستیی لەژێر ناوی (كێشە و ئاڵنگاری ناوەندی شاری سلێمانی، چارەسەر و پڕۆپۆزەڵەكان، دڵی شار: نرخاندن و سەرلەنوێ بەگەڕخستنی ناوەندی نەریتی شاری سلێمانی) پێشكەشكران.
مامۆستای بەشی ئەندازیاری دیکۆر (تابلۆ خالید) بە پرۆپۆزەڵێک بەشداری لە سیمپۆزیۆمیەکە کرد کە دیزاینێکی پێشنیار کراوبو بۆ دووبارە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی ناوەندی شاری سلێمانی کرد، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی ناوەندی شار.