گەشتێکی خۆڕایی بۆ ئەمریکا بەدەستبهێنە
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
پەیمانگای هانسێن بانگهێشتی گەنجانی لێهاتووی جیهان دەکات بۆ بەشداریکردن لە پڕۆگرامێکی هاوینەی چڕوپڕدا لە زانکۆی سان دیێگۆ لە کالیفۆرنیا، ئەمریکا.
ئەمە تەنها پڕۆگرامێک نییە، بەڵکو گەشتێکە بۆ بنیاتنانی تواناکانت لە بواری سەرکردایەتی، چارەسەرکردنی ناکۆکی، و پەرەپێدانی هاوکاریی نێودەوڵەتی.
وردەکاریی پڕۆگرامەکە:
1. ناونیشانی فەرمی: Hansen Leadership Institute Summer Program
2. وڵات و شار: سان دیێگۆ، کالیفۆرنیا، ئەمریکا
3. ماوەی پڕۆگرام: ٣ هەفتە (لە ١ی تەمموز تا ٢٢ی تەمموزی ٢٠٢٦)
4. دوا وادە بۆ پێشکەشکردن: 15-01-2026
سوودە داراییەکانی پڕۆگرامەکە (فوول فەند):
1. تکتی فڕۆکەی نێودەوڵەتی (هاتن و چوون).
2. شوێنی مانەوەی خۆڕایی لە زانکۆی سان دیێگۆ.
3. دابینکردنی هەموو ژەمە خواردنەکان.
4. تەواوی تێچووی پڕۆگرامەکە (وۆرکشۆپ، گەشتی ناوخۆیی، و چالاکییەکان).
5. بیمەی تەندروستی بۆ ماوەی پڕۆگرامەکە.
گرنگترین مەرجەکان:
1. تەمەنت لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵدا بێت.
2. خوێندکاری زانکۆ یان خوێندنی باڵا بیت.
3. توانای سەرکردایەتیت سەلماندبێت لە ڕێگەی کار، کاری خۆبەخشی، یان چالاکیی کۆمەڵایەتییەوە.
4. پێویست بە بڕوانامەی IELTS یان TOEFL ناکات، بەڵام پێویستە ئاستی زمانی ئینگلیزیت باش بێت.
5. پێویستت بە دوو نامەی پشتگیری هەیە: یەکێکیان لە مامۆستای زانکۆ، ئەوی تریان لە خاوەنکار یان سەرپەرشتیاری ڕێکخراوێکی ناحکومی.
شێوازی پێشکەشکردن:
داواکاری تەنها لە ڕێگەی لینکی فەرمی پەیمانگای هانسێنەوە پێشکەش دەکرێت.