سکوڵەرشیپەکانی Stipendium Hungaricum ٢٠٢٦
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
سکوڵەرشیپەکانی Stipendium Hungaricum 2026 لە هەنگاریا
بەخۆڕایی لەهەنگاریا بەکەلۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا بخوێنە
ئوم دەرفەتە لەلایەن حکومەتی هەنگاریاوە پێشکەش بە خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان دەکرێت بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس ، ماستەر و دکتۆرا لە هەنگاریا. ئەم دەرفەتە هەلی ئەوە دەڕەخسێنێت بۆ خوێندکارانی جیهان کە لە ٣٠ زانکۆی پێشەنگی بەشداربووی هەنگاریا بخوێنن ، ئەزموونی نێودەوڵەتی بەدەست بهێنن و کارامەییە ئەکادیمی و پیشەییەکانیان پەرەپێبدەن .
وڵات : هەنگاریا
دامەزراوەی خانەخوێ : حکومەتی هەنگاریا / ٣٠ زانکۆی بەشداربووی هەنگاری
ماوە : جیاوازە
تێچوو : بەتەواوی بەخۆڕایی
دواوادەی پێشکەشکردن
15-1-2025
• لێخۆشبوونی تەواو لە کرێی خوێندن
• دەرماڵەی مانگانە
• یارمەتیی دارایی بۆ شوێنی نیشتەجێبوون
• بیمەی پزیشکی
• پێدانەوەی تێچووی تکتی فڕۆکە (هاتن/چوون) بۆ هەنگاریا و گەڕانەوە
مەرجەکانی شیاوێتی
• کراوەیە بۆ هەموو نەتەوەکان
• پێویستە هەڵگری ئەو بڕوانامەیە بێت کە بۆ ئاستی پڕۆگرامە داواکراوەکە پێویستە (بۆ نموونە ، بڕوانامەی ئامادەیی بۆ بەکالۆریۆس ، بەکالۆریۆس بۆ ماستەر)
• خاوەنی ئاستێکی ئەکادیمیی بەرزت هەبێت
پڕۆگرام و پسپۆڕییە شیاوەکان
• زیاتر لە ٨٠٠ پڕۆگرامی خوێندن دەگرێتەوە ، لەوانە :
• ئەندازیاری و تەکنەلۆجیا
• زانستە سروشتییەکان
• بازرگانی و بەڕێوەبردن
• زانستە تەندروستییەکان
• زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتییەکان
بەڵگەنامە داواکراوەکان
• سیڤی نوێکراوە
• ترانسکریپت و بڕوانامە ئەکادیمییەکان
• کۆپی پاسپۆرت
• نامەی هاندان
• نامەی پشتگیری
چۆنیەتیی پێشکەشکردن
١ . سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی Stipendium Hungaricum بکە بۆ دۆزینەوەی دامەزراوەی شەریک (Sending Partner) لە وڵاتەکەتدا .
٢ . فۆڕمی ئۆنلاینی داواکاری لە ڕێگەی پۆرتاڵی فەرمییەوە پڕ بکەرەوە : https ://apply .stipendiumhungaricum .hu
٣ . داواکارییەکەت هەم بۆ دامەزراوەی Tempus Public Foundation (لەرێگەی پۆرتاڵەکەوە) و هەم بۆ دامەزراوەی شەریکی ناوخۆیی خۆت پێشکەش بکە .
٤ . دڵنیابە لەوەی هەموو بەڵگەنامە داواکراوەکان پێش دواوادە باردەکەیت .


