سکۆلەرشیپەکانی دەروازە کراوەکان 2025 لە ڕووسیا
Open gates 2025
سکۆلەرشیپەکانی دەروازە کراوەکان 2025 لە ڕووسیا
بەخۆڕایی بڕوانامەکانی بەکەلۆریۆس، ماستەر و دکتۆرا لە ڕووسیا بەدەست بهێنە
سکوڵەرشیپە نێودەوڵەتییەکانی دەروازە کراوەکان دەرفەتگەلێکی بە تەواوی بەخۆڕایی پێشکەش بە خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، یان پۆستدکتۆرا لە باشترین زانکۆکانی وڵاتی ڕووسیا. ئەم پرۆگرامە ناوازەیە ڕێگە بە خوێندکاران دەدات بە خۆڕایی لە زانکۆ باڵاکانی ڕووسیا بخوێنن، لەگەڵ بژاردەی خوێندن بە زمانی ئینگلیزی یان ڕووسی.
وڵات: ڕووسیا
شوێن: زانکۆ بەشداربووەکانی ڕووسیا (زیاتر لە 24 زانکۆ)
ماوە: بەپێی ئاستی خوێندن (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، یان پۆست دکتۆرا)
پشتگیری دارایی: بە تەواوی بەخۆڕایی
دواوادەی پێشکەشکردن
16-11-2025
سوودە داراییەکان
• لێخۆشبوون لە تەواوی کرێی خوێندن
• خوێندن لە زانکۆ پلەبەرزەکانی ڕووسیا
• داواکاری ئۆنلاینی خۆڕایی (بێ تێچوو)
• شوێنی مانەوە و خواردن
• دەرماڵەی مانگانە
• بڕوانامەی فەرمی لە زانکۆ ناسراوەکانەوە
مەرجەکانی شیاوێتی
• کراوەیە بۆ هەموو خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان (هاوڵاتیانی نا-ڕووسی)
• دەبێت بڕوانامەی پەروەردەیی گونجاوی هەبێت بۆ ئاستی هەڵبژێردراو
• توانای باش لە زمانی ئینگلیزی یان ڕووسی
• دەبێت دوو قۆناغی هەڵبژاردنی ئۆنلاین تێپەڕێنێت (تاقیکردنەوە/ئەزموون)
پرۆگرام و پسپۆڕییە شایستەکان
• پزیشکی گشتی و بەشە پزیشکیەکانی تر
• ئەندازیاری (هەموو لقەکان)
• زانستی کۆمپیوتەر و زیرەکی دەستکرد
• فیزیا و کیمیا
• زانستەکانی زەوی و بۆشایی ئاسمان
• زانستە ژینگەیی و سروشتییەکان
• ئابووری و کارگێڕی کار
• زانستە سیاسییەکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
• دەروونناسی
• زمانەوانی، زانستە مرۆییەکان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان
بەڵگەنامە پێویستەکان
• کۆپی پاسپۆرت
• بڕوانامە و نمرەکانی خوێندنی پێشوو
• سیڤی
• نامەی هاندان
• نامەی پشتگیری (ئارەزوومەندانە)


