بەژداری پڕۆگرامێکی ئۆنڵاینی ئاستبەرز بکە لەلایەن کۆنسوڵخانەی ئەمریکا
بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە
KTI
پڕۆگرامی ئۆنڵاینی Educate to Empower
لە هەرێمی کوردستان (بەتەواوی بەخۆڕایی)
"Educate to Empower"
دەستپێشخەریی پڕۆگرامێکە کە لەلایەن کونسوڵخانەی ئەمریکاوە لە هەولێر پاڵپشتی دارایی دەکرێت و تایبەتە بە گەنجانی هەرێمی کوردستان . ئەم دەرفەتە کە بەتەواوی بەخۆڕاییە ، زنجیرەیەک وانەی ئۆنلاینی کارلێککارانە و وۆرکشۆپ بۆ بەهێزکردنی کارامەییەکانی دانوستان لەلایون کۆمەڵە گەنجێکی بەتوانای کوردەوە پێشکەش دەکات. گەنجانی هەولێر ، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دەتوانن ئەزموونی کرداری بەدەست بهێنن و دەرفەتە کۆمەڵایەتیەکانیان باشتر بکەن.
شوێن : ئۆنلاین (بۆ دانیشتووانی هەرێمی کوردستان)
لایەنی پاڵپشتیکار: کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
تێچوو : بەتەواوی بەخۆڕایی
سوودەکانی بەژداریکردن
• بەهێزکردنی کارامەییەکانی دانوستانکردن
• بەدەستهێنانی ئەزموونی کرداری لە ڕێگەی ڕۆڵگێڕان و لاساییکردنەوە .
• فێربوونی چۆنیەتیی بڕیاردانی ئاگاهانە و ستراتیژی .
• زیادکردنی دەرفەتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان .
مەرجەکانی شیاوێتی
• خەڵکی کوردستان بی
• تەمەنی خوازراو لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ ساڵیدایە ، بەڵام مەرجێکی بنەڕەتی نییە .
• شارەزایی لە زمانی ئینگلیزی پێویستە بۆ وۆرکشۆپی یەکەم (وۆرکشۆپەکانی دواتر بە زمانی کوردی دەبن)


