Image

نموونەی دیزاینی فێرخوازی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوەو بۆ وانەی Commercial Interior Design

بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە

KTI

نموونەی دیزاینی فێرخوازی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوەو بۆ وانەی Commercial Interior Design

شادڵ قادر یەکێکە لە فێرخوازە سەرکەوتووەکانی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە،  کە لەم بابەتەدا بە ووردی باس لە پڕۆژەکەی دەکات بۆ وانەی دیزاینی ناوەوە بۆ  بینای بازرگانی کە تێیدا بنەماکانی دیزاین، ستایل و چۆنیەتی وەرگرتنی فکرە ئیشەکەی ڕووندەکاتەو. 

جۆری بینا : بازرگانی

شوێن: کوردستان ، سلێمانی

رووبەر : ١٣٠٠ م

 ساڵ : ٢٠٢٥

بەیکەری و کافێ ٨٦ پرۆژێکتی وانەی دیکۆری ناوەوەی بینای بازرگانی بۆ سیێمیستەری ٣

کۆنسێپت:

 بازنەی گەرمی سۆز و خۆشەویستی نانەواخانەکانی)bakery ) جیهانی کۆن لەگەڵ ڕەنگینیی مۆدێرن)contemprorary) تێکەڵ دەکات، فەزایەک دروست دەکات کە سەنتەری ئاسوودەیی و پەیوەندی و ئەزموونە لەبیرنەکراوەکانە. هەر پێنج هەستەکەی بەکارهێنەر سەرقاڵ دەکات، ئەمیش بە دانانی چێشتخانەی کراوە لە بەیکەریەکەدا هەر لە پرۆسەی برژاندن و فاینەڵ تەچی بەیکەری و شیریینیەکان . بەکارهێنەر لە ڕێگەی بینین، بۆن، دەنگ، دەست لێدان و تامکردنەوە کە ئەمەش ئەزموون و هەستێکی تایبەت لە الی بەکراهێنەر دروست دەکات . بە ئیلهام وەرگرتن لە فۆرمەکانی ئۆرگانیکی نان و شیرینی و هەویرەمەنیەکان ، شێوەی قەوس و بازنە کە گوزارشت لە یەکێتی و گەرمی دەکەن لە دیزاین کردنی سپەیساکە رەنگدانەوەی هەیە . پالێتێک لە تۆنەکانی نان، کرێم و دراچین لەگەڵ تێراکۆتا، دار و گەچ و نەتر کاری دەستی بێ کات وەبیر دەهێنێتەوە کە بە دەست لێدانێکی هاوچەرخ پاڵاوتە کراوە. بەیکەری و کافێ ٨٦ سەردانیکەران بانگهێشت دەکات بۆ ، پەیوەندیکردن، و چێژ وەرگرتن لە کاتێکی خۆش و تام کردنی خۆشترین بەیکەری و شیرینی و بەرداومی دان بە کارەکانیان لە کەشێکی ئارام و دلگیر ، وە دئبارە بگەرێنەوە بۆ بەکیەریەکە نەک تەنها بۆ کرینی شیرینی و قاوە , بەڵکو بۆ دووبارە ژیانەوەی ئەو هەست و ئێکسپیریەنسەی کە بەیکەری و کافێکە پێیان دەبەخشێت

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە و وردەکاری زیاتر کلیک لە فایلی هاوپێچ بکە. 



بۆ داونلۆدی فایل لێرە کلیک بکە