بەشی ئەندازیاری دیکۆر دووبارە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
ڕاگرایەتی پەیمانگە بڕوانامەی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەو مامۆستا و بەشانەی کە زۆرترین خوێنەر سەردانی وێب سایتەکانی کردوون
KTI
بەشی ئەندازیاری دیکۆر دووبارە پلەی یەکەمی بەدەستهێنا
ڕۆژی ٥ شەممە ڕێکەوتی ٥/۲/٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی ستافی پەیمانگە لە ڕێوڕەسمی ساڵانەی ڕێزلێنان لە نایابیی ئەکادیمی و بەرهەمداریی زانستی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە دەستخۆشی لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران کرد کە هەمووان پێکەوە هاوکاربوون لە سەرخستنی پرۆسەی خوێندن و سەرجەم چالاکییەکانی پەیمانگە.
وەک نەریتێکی هەمیشەیی کە هەر شەش مانگ جارێک بەڕێوە دەچێت و ڕێزلێنان و سوپاس و پێزانین دەبەخشرێتە سەرجەم ئەو مامۆستا و بەشانەی کە توانیوایانە لە شەش مانگی ڕابردوودا زۆرترین ژمارەی سەردانیکەری وێبساتی کەسیی و بەشیان هەبووبێت.
دواتر لە لایەن بەڕێزان پ.ی.د رێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە و م.ی ڕامیار عبدالرحمن تیمور بەڕێوەبەری سەرنتەری پەرەپێدانی کار سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێوەبەری سایتی بەشەکان.
لەسەر ئاستی بەشەکان زۆرترین بۆ چالاکترین سەردانیکەری وێب سایتی بەشەکان، بەشی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە هاوشانی بەشی پەرستاری توانی بۆ جاری دووەم پلەی یەکەم بەدەست بێنێت.
بە ناوی بەشی ئەندازیاری دیکۆری ناوەوە، سوپاسی سەرجەم مامۆستاو خوێندکارانی بەش دەکەین کە
بەشداربوون لە بەرەوپێشبردنی وێبسایتی بەشەکەمان.


